شاومی
25, تشرینی یەکەم 2016
شاومی MI Note 2 بە فەرمی ڕاگەیاندرا و زانیاریەکان دەربارەی مۆبایلەکە بخوێنەوه.

کۆمپانیا گەورەکەی چین (شاومی) ئەمڕۆ بەیانی کاتژمێر ۹ بە کاتی هەولێر، لە کۆنگرەیەکی تایبەت به مۆبایلدا، نوێترین مۆبایلی خۆی ڕاگەیاند ئەویش مۆبایلی Mi Note 2 وە.
هەر پێش ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە ماوەیەک بوو دەنگۆی تایبەتمەندییەکان و دیزاینی مۆبایلەکە لەلایەن خەڵکیەوە قسەی هێنا و دەبرد لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا و پێگە جیهانیەکانیش هەر وەک پیشەی هەمیشەیی خۆیان بۆ هەر بەرهەمێک، دووبارە تایبەتمەندی دزە پێکراویان بڵاوکردەکردەوه دەربارەی ئەم مۆبایلە، لە تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکەدا زۆربەی پێشبینیەکان و دزە پێکراوەکان ڕاست بوون.
زنجیرەى دووهەمى نۆتى شاومى خاوەن چەندان تایبەتمەندى بەرزە وتایبەتمەندیە ناوازە و نوێیەکانی مۆبایلەکە بڕوای بە خەڵک هێناوە کە کۆمپانیاکە لە کێبڕکێدایە هاوشانی کۆمپانیا گەورەکانی تر، ئەوەى کە تایبمەندییەکانى مۆبایلەکە جیاوازتر دەکات و زیاتر بەرچاوە بریتیە لە دوو لا چەماوەیەى مۆبایلەکە واتە: (لە دواوەى مۆبایلەکە و شاشەکەیشى چەماوەیە)، ئەمەى خوارەوە تەواوى تایبەتمەندییە ناوازەکانى مۆبایلەکەیە:
تایبەتمەندیەکانی:
- ڕام: ٦ گێگابایت.
- کامێرا: ۲۲ مێگاپێکسڵ بە سێنسەری کۆمپانیای سۆنی و تۆمارکردن بە ڕوونی 4k و بوونی تایبەتمەندی نەجووڵان و تێک نەچوون لە کاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆدا
- کامێرای پێشەوە: ٨ مێگاپێکسڵ و تواناى تیشک(فۆکس)کردنى خۆکارانەى هەیە بۆسەر تەنەکان.
- پڕۆسێسەر: ٨۲۱ سناپدراگۆنی کۆمپانیای کوالکۆم بەخێرایی ٢،٣٥ گێگاهێرتز.
- پاتری: ٤۰۷۰ میلی ئەمپێر.
- ڕوونما: ۲٥٦۰×۱٤٤۰ (QHD).
- بیرگه: ۱۲٨ گێگابایت (٦ گێگابایت ڕام)، ٦٤ گێگابایت (٤ گێگابایت ڕام).
نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی ۱۲٨ گێگابایت کە ڕامی ٦ گێگابایتە، ٥۱٥$ـە، بۆ بیرگەی ٦٤ گێگابایت کە ڕامی ٤ گێگابایتە، نرخی ٤۱٥$ـە.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.