بابەتی گرینگ
27, تشرینی یەکەم 2016
کۆی تێچووی درووست کردنی هەردوو مۆبایلە نوێیەکەی کۆمپانیای گوگڵ

کۆمپانیای ئەپڵ بەوە ناسراوە کە قازانجێگی گەورە لە بەکارهێنەرانی خۆی دەکات چونکە پارەیەکی زۆر زیاتر وەردەگرێت لە چاو ئەو تێچووەی لە درووست بەرهەمەکانی خەرجی دەکات، وە کۆمپانیای گوگڵ بۆ ئەمساڵ هەمان ڕێچکەی کۆمپانیای ئەپڵی گرتۆتە بەر و ئەو ئەزموونەی کۆمپانیای ئەپڵی تاقی کردۆتەوە لە کاتی فڕۆشتنی هەر یەک لە مۆبایلەکانی گوگڵ پیکسڵ و پیکسڵ ئێکس ئێڵ.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی پێگەی IHS پسولەی تێچوونی ئەو پارچانەی لە نێو خۆی مۆبایلی گوگڵ پیکسڵ بەکارهاتووە لە جۆری ٣٢ گێگابایت تێچووی گشتیان ٢٧٨$ـی ئەمریکیە، بە زیادکراوی تێچووی بەرهەم هێنان کە ٧.٧٥$ـی ئەمریکیە، وە کۆی گشتی درووست کردنەکەی ٢٨٥.٧٥$ـی ئەمریکی تێدەچێت لە کاتێکدا کۆمپانیای ناوبرا ئەم مۆبایلە بە نرخی ٧٦٩$ـی ئەمریکی لە بازاڕەکان دەفرۆشێت.
شایەنی باسە لەم مامەڵەیەدا کۆمپانیای گوگڵ لە هەر مۆبایلێک بڕی ٤٨٣.٢٥$ـی ئەمریکی قازانجیەتی، ئەمەش وای لە بەکارهێنەران کردووە تا ڕادەیەکی باش دوور کەونەوە لە هەر یەک لە مۆبایلەکانی کۆمپانیای گوگڵ و سامسۆنگ و ئەپڵ، بوار بۆ کۆمپانیاکانی تری وڵاتی چین خۆش بکەن لە پڕ فرۆشی مۆبایلە هۆشمەندەکانیان کە نرخیان هەرزان و تایبەمەندیان بەرزە.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.