بابەتی گرینگ 29, تشرینی یه‌كه‌م 2016

هۆکاری تەقینەوەی باتری مۆبایلەکانی گەلاکسی نۆت ٧ چی بوو؟

post-a

کۆمپانیاى سامسۆنگى بە ناوبانگ فرۆشتنى ئامێرەکانى گەلاکسى نۆت ٧ـی تازە دەرچووى کۆمپانیاکەى دووبارە راگرتەوە بە گوێرەى ئەو راپۆرتانەى کە بە دەستیان گەیشتووە دەربارەى تەقینەوەى باترییەکانى مۆبایلەکە لە دواى دەرچوون و بەکارهێنانى لە لایەن بەکارهێنەرانى کۆمپانیاکەوە ئەمەش کێشەیەکى سادە و سانا بەسەر کۆمپانیایەکى وا گەورە تێپەر نابێت.

بەڵام با بێینە سەر ئەوەى بۆچى ئەم باتریانە تووشى ئەم کێشەیە دەبێتەوە ؟

خانەکانى باترى گەلاکسى نۆت ٧ـى سامسۆنگ لە جۆرى لیثیوم – ئایونە کە تواناى بارگاوى کردنەوەى خێراى مۆبایلەکەى هەیە لە ماوەیەکى زۆر کەمدا بەڵام لە کاتى دروست کردنى بە فلتەرێکى بەهێزى کۆمپانیاکەدا ئەم هەڵەیە تێپەر بووە کە دەبێتە هۆى ئاگر کەوتنەوە یەکێک لە گەورە ئەندازیارانى کۆمپانیاکە بە ناوى ( کلیر گراى) کە زانیارییەکى زۆرى هەیە لە هەڵگرتنی وزە و لە زانکۆى کامبریجى بەریتانیاش وانە بێژە گەیشتۆتە ئەو بڕوایەى کە سەرچاوەیەکى باشترمان دەتوانى بەکار بهێنین کە زۆر لە لیثیوم پارێزراوترە وە (کلیر گراى) ئاماژەى بەوە کرد کە ئامادەم بۆ هەر سزایەک کە کۆمپانیاى سامسۆنگ بریارى لەسەر بدات چونکە لە لیژنەى گەشەسەندنى کۆمپانیا و لە فلتەرەکانى ئەودا ئەو باترییە دەرچووە و کەوتە بازارەوە بەڵام کلیر ئاماژەى بەوە داوە کە کۆمپانیاکە دووبارە تواناى هەستانەوەى هەیە چونکە هەموو کەسێک لە ژیاندا توشى مەترسى دەبیت وەکو چۆن ئوتۆمێلیکى مۆدێلى تازە و بێ کێشە زۆر جار توشى سوتانى لە ناکاو بووە هۆکارە بەربڵاوەکانى کۆمپانیاى سامسۆنگ رایگەیاند لە سەرەتایى دەرچوونى ٢ ملیۆن و نیو مۆبایلى گەلاکسى نۆت ٧ تاوەکو ئێستا تەنیا ٣٥ رووداوى سوتانى مۆبایلەکە رووى داوە هۆکارى سوتانى مۆبایلەکە بۆ تێپەرینى مادەى ئەلیکترۆنى یە لە نیوان سالب و موجەبى پاتریەکە ناسراو بە ئانۆد و کاسۆد کە ئەم ماددەیە بۆ پارێزگارى دانرا بوو تاوەکو باتریەکە لە گەرم بوون بپارێزیت بەڵام کارلێک لەگەڵ لیثیوم دەکات و توشى تەقینەوەى دەکات کە ئەمەش لە بارگاوى کردنەوەیەکى هێواش ڕوو نادات بەڵکو لە ئەنجامى تێپەرینى ئەلیکترۆنێکی زۆر بە تەوژمێکی کارەباى بەهێز بۆ بارگاوى کردنەوەى خێرا روو دەدات کە پالهێزێکى بەهێز دروست دەبێت و پاڵ بەو مادە پارێزەوە دەنێت بۆ خێرا کارلێک کردن لەگەڵ لیثیۆم و تەقینەوەى پاتریەکە.

هەر دوای دووبارە چاککردنەوەی مۆبایلە هۆشمەندەکانی نۆت ٧ ناردنەوەی بۆ بازاڕ دووبارە ڕووداوی تەقینەوە تۆمار کرا تەقینەوەی دووبارەی ئەو مۆبایلانە وای لە کۆمپانیای سامسۆنگ کرد کە بەکجاری فرۆشی ئەو مۆبایلە ڕابگرێت و کۆمپانیای سامسۆنگ ناچار بکات چیتر باترییەکانی کارگەی خۆی کە ناسراوە SDI چیتر لە بەرهەمەکانی داهاتووی بەکار نەهێنێت، بەپێی هەندێک سەرچاوە و پێگەی تەکنەلۆژیش کۆمپانیای سامسۆنگ بڕیاری داوە لە مۆبایلی گەلاکسی ئێس ٨ باتری کۆمپانیای LG وڵاتی کۆریا بەکار بهێنێت.

وە لە ئێستاشدا بە فەرمی هەڵگرتنی مۆبایلی ” Galaxy Note 7 ” لە فڕۆکەدا بە تاوانی کوشتن دادەنرێت، دوای ئەوەی ڕووداوەکانی تەقینەوەی مۆبایلی گەلاکسی نۆت ٧ بەردەوام دەبوویەوە لە تەوای جیهاندا، وەزارەتی گواستنەوەی ئەمریکاش یاسایەکی دەرکرد بە ڕێگری کردن لە گواستنەوەی مۆبایلی گەلاکسی نۆت ٧ لە ناو فڕۆکە گوێزرەوەکانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وە هەر کەسێک ئەو مۆبایلە پێ بگیرێت بە بڕی ١٨٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی سزادەدرێت یان بۆ ماوەی ١٠ ساڵ زیندانی دەکرێت.

بۆچونی تۆ