ئای ئۆ ئێس
29, تشرینی یه‌كه‌م 2016
یاری Asphalt Xtreme ئێستا بۆ هەردوو سیستەمی iOS و Android بەردەستە بۆ داگرتن

دوێنی گەورە کۆمپانیای بەرهەمهێنەری یارییەکانی مۆبایلە هۆشمەندەکان ناسراو بە ” Game Loft ” یەکێک لە نوێترین یارییەکانی خۆی بە ناوی ” Asphalt Extreme ” بە فەرمی وەشاند بۆ هەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێسی ئەپڵ و ئەندرۆیدی گوگڵ، کە ئەمەش بە یەکێک لە نوێترین یارییەکانی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل دادەنرێت.
ئەم یارییە کۆمەڵێک لە ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای گەورە و ناسراوەکانی جیهان وەک: مێرسیدس و دۆدج و فۆرد و شیڤرۆلیتی تێدا بەکار هاتووە و هەر لە نێو یارییەکەدا دەتوانی تایبەمەندی ئۆتۆمبێلەکان بە پێی قۆناغەکان گۆڕانکاری تێدا بکەیت و زیادیان بکەیت.
وە ئەم یارییە لە ڕووی ڕوونی وێنە و ڤیدیۆ نوێترین و جوانترین تەکنەلۆژیای تێدا بەکارهاتووە لە بەرهەمهێنان و دانانی موزیک و کاریگەرییە جوانەکان لە نێو یارییەکەدا، هەروەها یارییەکان لە کۆمەڵێک گۆڕەپانە وەرزشییە بەناوبانگەکانی جیهان بەڕێوە دەچێت لە کاتی بەکارهێنانی بە پێی ئەو قۆناغەی کە دەیبڕێت.
بۆ ئه‌ندرۆید کرته لێره بکه

بۆ ئای ئۆ ئێس کرته لێره بکه

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.