ئاسایشی ئەلیکترۆنی
30, تشرینی یهكهم 2016
تەواوی وەشانهکانی سیستهمی ویندۆز لەبنەڕەتەوە ئاڵودەن
لێکۆڵهوهرانی ئاسایش ئهلیکترۆنی لە توێژینەوەیێکی نوێ زانیویانە کە تەواوی وەشانی ویندۆز بە تایبەت ویندۆز ۱۰ رێدەدەن بە هێرشێک کە کۆدی ئالودە جێگیر بکەنە نێو سیستەمی کارپێکردنەکەیان و هیچ چارەسەریشی بۆ نەدۆزرێتەوە. واتە هیچ دژەڤایرۆسێک ناتوانێت ئەم کۆدانە بناسێت و پەیدای بکات. ئەم شێوازە بە بومبدارێژی ئەتۆمی یا “AtomBombing” ناسراوە. هێرشکەری لەم جۆرە لە هیچ کون و کەلێنی ئاسایشیی ویندۆز سوود وەرناگرێت، بەڵکو لە خاڵە لاوازەکانی کاتی دیزاینی بنەڕەتی ویندۆز سوود دەگرێت. ئەم هێرشە لە شێوازی دانان و ریزبەندی زانیاریەکان لە کاتی پاشکەوت بە هەر شێوازێک بێت کهڵک وەردەگرێت. لەو ڕوانگەوه کە Atom لە خشتەکان پێکدێت هەر ئەپێک دەتوانێت بەم خشتانە جا به دەستپێگەیشتنیان بێت یان زانیاری تێدا بگۆڕن، ئەم هێرشەیش خۆی لەم خشتانە جێگیر دەکات و خەریکی سیخوری دەبێت.
ئێستا گرووپێک لە گەشەپێدەرانی EnSilo، لەسەر ئەم خاڵە لاوازە ئیشیانکردووە. لەئاکامدا هێرشی بۆمبینگیان پەیدا کردووه کە بێ ئەوەی کە نەرمەکاڵا یان کەسێک ئاگاداربێت خەریکی زەرەر دانه لە ویندۆز. ئەمەش کاتێک کە هاکەرەکان لەم رێگایە بچنەژوور، دەتوانن لە ئاستە بەرزەکانی ئاسایشی ویندۆز بێ هیچ کێشەیهک تێپەڕبن. ئەم هێرشە دەتوانێت لە هەر ئانێک بە شێوازی چاودێری لە روومێزی بەکارهێنەر یان کهسی قوربانی سکرین شۆت واته وێنهی شاشه بگرێت و تەواوی وشەی نهێنیەکان و ئیمەیڵ و کارە نهێنیەکانی قوربانی بۆ هاککەر لە سیستەمێکی دیکە ئاشکرا بکات.

کێشە لێرەدایە کە تەواوی وشانی ویندۆز تەنانەت ویندۆز ۱۰ـیش دوچاری ئەم کێشەیەن و تائێستا چارهیهکی بۆ نەدۆزراوەتەوە. مایکرۆسۆفتیش ناتوانێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکات مەگەر ئەو شێوازی بنەڕەتی ئیشکردنی سیستەمی کارپێکردنەکەی بگۆڕێت کە لەم کاتە مەحاڵە.
سەرچاوە
قەزوان
قەزوان نە تەسبێحی مەلاو قەشەیە، نە مەنجەڵێکی بێ یاپراخ.بەڵکوو شانە هەنگوینی نازپێنەدراوەی کوردەوارییە کە لەسەر گنو لینوکس دەنووسێت.
www.Qezwan.ir