ئای ئۆ ئێس
1, تشرینی دووهم 2016
وەشانى iOS 10.1.1 لەلایەن ئەپڵەوە وەشێنرا

دواى ئەوەى هەفتەى پێشوو کۆمپانیاى (ئەپڵ)ى ئەمریکى نوێکردنەوەی iOS 10.1ى وەشاند کە تایبەت بوو بە مۆبایلى (ئایفۆن ٧) و تێیدا شێوەى وێنەگرتنى (پۆرتریت – Portrait)ى بۆ زیادکرابوو، دوێنى کۆمپانیاى ناوبراو نوێکردنەوەیەکى گشتى وەشاند کە هەڵگرى ژمارە 10.1.1 بوو.
نوێکردنەوە نوێکە کۆمەلێک چاکسازى لەخۆگرتبوو لەوانەیش چاککردنى هەندێک کێشە کە لە ئەپڵیکەیشنى (تەندروستى – Health)دا هەبوو، قەبارەى نوێکردنەوەکە ٦٤،٢ مێگابایت و لەئێستادا بەکاربەرانى ئەپڵ دەتوانن ئامێرەکانیان نوێبکەنەوە.
زۆرێک بڕوایان وایە کە وەشاندنى ئەو هەموو نوێکردنەوە چاکسازییە هەنگاوێکى چاکە لەلایەن ئەپڵەوە کە دەریدەخات کۆمپانیاکە گرنگى بە بەکاربەران و ئامێرکەکانى دەدات و ئامانجى سەرەکیشى لەمەدا هێشتنەوەى ئامێرەکان بە بەرزترین جۆرایەتى، هەندێکى تریش بڕوایان وایە کەوا پەلەکردنى ئەپڵ لە وەشاندنى ئەم هەموو نوێکردنەوەیە دەبێتە هۆى دروستبوونى ئەم هەموو کێشانە، هاوکات دەشڵین کەوا ئەپڵیکەیشنى (تەندروستى) لەلایەن زۆرێک لەبەکارهێنەرانەوە بەکارنابرێت کەچى ئەپڵ گرنگى بەمەداوە و نوێکردنەوەیەکى تایبەتى بۆ چارەسەرکردنى وەشاندووە!
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".