بابەتی گرینگ
2, تشرینی دووهم 2016
تاقیکردنەوەی کامێرای +HTC M9 و Galaxy S6 لەلایەن کەی ئای تی ئێنەوە.
ئەمڕۆ لەگەڵ هاوڕێیەکمدا تاقیکردنەوەیەکمان کرد لەسەر گرتنی وێنەیەکی گووڵ لە کەشێکی ئێوارەدا بە هەردوو مۆبایلی +HTC M9 و Galaxy S6. لە دوای گرتنی چەند وێنەیەک کۆتا وێنەمان هەڵبژارد و ئەنجامەکەش بەم شێوەیە دەرچوو:

وێنەکە بەبێ هیچ دەسکاریەکی بەرنامەکاریە بەڵکو ڕاستەوخۆ کرتە کراوە و دانراوە لەم بابەتە. ئایا سەرنجی تۆ لەسەر وێنەکە چیە؟ ئایا کامیان جوانتر دەرکەوتوون لەو کاتەدا کە کاتێکی ئێوارەییە؟.
شایەنی باسە گالاکسی S6 چەند مانگێک لە پێشترە لە مۆبایلی +HTC M9 لە بڵاوکردنەوە و ڕاگەیاندن.
ڕا و سەرنجی ئێمە:
هەردوو وێنەکە بە شێوەیەکی جوان دەرکەوتوون، هەردووکیان بێ کەم و کوڕی نین.
لە وێنەی گالاکسی S6ـەکەدا دەبینن ڕوونی وێنەکە باشترە له چاو وێنەی مۆبایلی +HTC M9ـەکە، بەڵام ڕەخنەم لە ڕەنگی گووڵەکەدا هەیە کە ئەو ڕەنگە سروشتیە نەبوو کە لە گووڵەکەم دەبینی.
لە وێنەی کامێرای +HTC M9ـەکەدا، پێچەوانەی سەرنجمانە بۆ Galaxy S6، لێرەدا ڕەنگی گووڵەکە له +HTC M9ـەکەدا باشتر دەرکەوتووە له Galaxy S6ـەکە. بەڵام لە ڕوونی وێنەکەدا Galaxy S6 براوە بوو.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.