ئاسایشی ئەلیکترۆنی
2, تشرینی دووه‌م 2016
گووگڵ مەترسییه‌کی ویندۆزی ئاشکراکرد

گروپی توێژینەرانی ئاسایشی سایبه‌ری گووگڵ، مه‌ترسییه‌کی گرینگی ئاسایشی وێندۆزی بۆ بەکارهێنەرانی ئەو سیستەمی کارپێکردنە ئاشکرا کرد. هێرشکەرەکان بە تێپەڕاندنی win32k دەتوانن بچنەژوورەوەی ویندۆز. بە پێی ئەم هەواڵە هاککەرەکان لەئێستادا هێرەشەکانیان بۆ سەر سیستەمەکانی ویندۆز لەم رێگاییه‌وه زۆر سەرکەوتوانە بووە. ئەم ڕاگەیاندنە پاش ۱۰ ڕۆژ دێت کە بە مایکرۆسۆفت ڕاگه‌یاندراوه له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م کێشه ئاسایشیه له سیسته‌مه‌که‌یدا، بەڵام مایکرۆسۆفت هیچ کردارێکی بۆ چارەسەرکردنی ئەم مەترسییە ئەنجام نەداوە و بە پێی بڕیاری گووگڵ، ئەم کۆمپانیایه دەتوانێت بۆ پارستنی بەکارهێنەران ئەم جۆر هەواڵ و هۆشیارانە بۆ ئاگاداری گشتی بڵاو بکاتەوە و هه‌روه‌کو دوای ئاگادارکردنه‌وه‌ی مایکرۆسۆفت بڵاویشی کرده‌وه. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا مایکرۆسۆفت دەڵێت:
” ئەم جۆرە کارانە لە لایەن گووگڵ دەبێتە هۆکارێک بۆ زەرەر لێدان لەم کۆمپانیایە هەر بۆیە ئێمە بە بەکارهێنەران دەڵێین کە لە ویندۆزی ۱۰ و وێبگەری ئیج سوود وه‌ربگرن”
جێگای ئاماژه‌یه، لە ساڵی ۲۰۱۳ گووگڵ بۆ پاراستنی بەکارهێنەران سیاسەتێکی ئاسایشی بەکاردینێت، ئه‌گەر ڕهخنەیهکی ئاسایشیی لە بەرهەمی هەر کۆمپانییایه‌ک ببینێت پاش ۷ ڕۆژ ئاگادارکردنه‌وه‌ی کۆمپانیا، دەتوانێت بەکارهێنەران بە گشتی ئاگادار بکاتەوە.
سەرچاوە
قەزوان
قەزوان نە تەسبێحی مەلاو قەشەیە، نە مەنجەڵێکی بێ یاپراخ.بەڵکوو شانە هەنگوینی نازپێنەدراوەی کوردەوارییە کە لەسەر گنو لینوکس دەنووسێت.
www.Qezwan.ir