ئای ئۆ ئێس
2, تشرینی دووهم 2016
نەرمەکاڵای TeamViewer نوێکرایەوە بە چەندیین گۆرانکاری ناوازەوه

دوێنێ لە هەنگاوێکی ناوازەدا گەشەپێدەرانی ئەپی بەنێوبانگ TeamViewer نوێترین وەشانی ئەپەکەیان له گووگڵ پلەی ستۆر و ئەپ ستۆر بڵاوکردەوە کە ۱۲ یەمین وەشانی ئەپەکە بوو. پێشتر ئەپەکە تەنها پشتگیری لە ئامێرێکی کۆمپیوتەر و مۆبایلێک دەکرد یان کۆمپیوتەرێک بۆ کۆمپیوتەرێکی تر.
بەڵام ئێستا لە نوێترین وەشاندادەتوانیت تەنها لە مۆبایلەکەی خۆتدا، مۆبایلێکی تری بەرامبەرەکەت کۆنتڕۆڵ بکەیت و بتوانیت ڕوونماکەی لە ناو مۆبایلەکەی خۆتدا ببینیت، ئەمەش هیوای بەکارهێنەرانی ئەپەکە بوو.
ئەگەر تۆ بەکارهێنەری ئەم ئەپە بە سوودەبیت، لەوانەیە ڕۆژێک له ڕۆژان هەوڵت دابێت کە هەر بە مۆبایلەکەی خۆت پەیوەندی بکەیت بە مۆبایلێکی ترەوە و کۆنتڕۆڵی بکەیت، بەڵام چەند هەوڵت دابێت ئەم تایبەتمەندیە پێشتر بەردەست نەبوو بوو بۆت، بەڵام ئێستا زۆر بە ئاسانی دەتوانیت کارەکەت ئەنجام بدەیت.
داگرتنی نوێترین وەشان بۆ سیستەمی ئەندرۆید، کرتە بکە.
داگرتنی نوێترین وەشان بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس، کرتە بکە.
داگرتنی نوێترین وەشان بە شێوەی تاقیکاری بۆسیستەمی ویندۆوز، کرتە بکە.
ئەپی TeamViewer باشترین ئامڕازی پەیوەندی و پێشاندانی ئامێری بەرامبەرتە و کۆنتڕۆڵکردنیەتی و لە کۆمپیوتەرێکەوه بۆ کۆمپیوتەرێکی تر، یان له مۆبایلێک بۆ کۆمپیوتەرێک و له مۆبایلێک بۆ کۆمپیوتەرێکی تر کە ئێستا بۆ سیستەمە بەنێوبانگەکانی جیهان بەردەست خراوە، چەندین جار نوێکراوەتەوە و دوێنێش نوێترین وەشانی بڵاوکرایەوە.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.