ئەپ و نەرمەکاڵا
3, تشرینی دووەم 2016
ئه‌دۆبی Photoshop CC 2017 به کۆمه‌ڵێک نوێکاری و چاکسازییه‌وه ڕاگه‌یاندرا

دوێنێ له میانه‌ی کۆنگره‌ی ماکسی ٢٠١٦ کۆمپانیای ئه‌دۆبی وه‌شانی نوێی فۆتۆشۆپی به‌ناوی Photoshop CC 2017 ڕاگه‌یاند که چه‌ند نوێکاری و چاکسازی له‌گه‌ڵ خۆی هێناون. له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌شاندا بزوێنه‌ری گه‌ڕانی Adobe Stock له‌ناو فۆتۆشۆپ به‌هێزتر و خێراتر کراوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی که‌لوپه‌له‌کان له‌ناو ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ی ئه‌دۆبی که به هه‌زاران که‌لوپه‌لی دیزایین له وێنه و شێوه و فڵچه‌کان و چه‌ندان شتی تر له‌خۆی ده‌گرێت.

سه‌رباری ئه‌وه ئامرازی Face-Aware Liquify نوێکردنه‌وه‌ی تێداکراوه و له ئێستادا به‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌توانیت چاوه‌کان ده‌ستکاری بکه‌یت و ڕێکیان بخه‌یت ئه‌گه‌ر به‌کارهێنه‌ری ئه‌م ئامرازه بیت ئه‌وا ده‌زانیت گۆڕانکارییه‌کان چین و له چیدا ئه‌نجامدراون.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌دۆبی فۆتۆشۆپ له‌مه‌ودوا پشتگیری له فۆنتی جۆری ئێس ڤی جی ده‌کات. وه هه‌روه‌ها به‌شی Properties بۆ گشت په‌نجه‌ره‌کانی ناو فۆتۆشۆپ باشترکراوه و له ئێستادا ڕێکخستنی زیاتری په‌یوه‌ندیدار به له‌یه‌ره‌کان پێشانده‌دات بۆ نمونه لهیهری نوسین که کرته‌ی له‌سه‌ر بکه‌یت له په‌نجه‌ری له‌یه‌ره‌کان ئه‌وا له په‌نجه‌ره‌ی Properties ته‌واوی ورده‌کاری گۆڕینی و ده‌ستکاری کردنی ئه‌و جۆره له‌یه‌ره بوونی هه‌یه.
هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌شانه‌دا چاکسازی له ئارتبۆردهکان کراوه و له‌مه‌ودوا Clipping Mask بۆخۆی له‌گه‌ڵ گۆڕینی شوێنی ئارتبۆردهکان ده‌جوڵێت به‌پێچه‌وانه‌ی وه‌شانی پێشتر که وانه‌بوو و ده‌بوایه خۆت ماسکه‌که‌ت جوڵاندبایه.
ئه‌مانه و چه‌ندیین تایبه‌تمه‌ندی تر که خاتوو جولییان کۆست له‌م ڤیدیۆیه بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ده‌خاته‌ڕوو، بفه‌رموون بینه‌ری بن:
[su_youtube url=”https://youtu.be/V0tHcqlxBis” width=”460″ height=”300″]
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!