ئامێرە هەمەجۆرەکان
5, تشرینی دووەم 2016
باشترین مۆبایلەکانی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید لە ڕووی تەمەنی باتریەوە

کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانی تایبەت بە بەرهەم هێنانی مۆبایلە هۆشمەندەکان هەمیشە لە کێبڕکێی ئەوە دان باشترین جۆر و تایبەمەندی مۆبایلەکانیان پێشکەش بکەن وە هەروەها بەهێزترین و باشترین جۆری باتریش لە مۆبایلەکانیاندا بەکار بهێنن چونکە باتری بە یەکێک لە گرنگترین بەشەکانی مۆبایلە هۆشمەندەکان دادەنرێت لە ژیانی ڕۆژانەمان، بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی فۆن ئەرینا بێت ئەم لیستەی خوارەوە باشترین مۆبایلەکانی ساڵی ٢٠١٦ـن لە ڕووی تەمەنی باتریەوە.
١. گوگڵ پیکسڵ (٧ کاتژمێر و ٤٥ خولەک).
٢. شاومی می ٥ (٧ کاتژمێر ٢٧ خولەک).
٣. گوگڵ پیکسڵ ئێکس ئێڵ (٧ کاتژمێر و ١٩ خولەک).
٤. گەلاکسی ئێس ٧ ئیدج (٧ کاتژمێر و ١٨ خولەک).
٥. ئێچ تی سی ١٠ (٧ کاتژمێر و ١٠ خولەک).
٦. مۆتۆ زێد ئیف دی ئی (٧ کاتژمێر و ٩ خولەک).
٧. هواوەی پی ٩ (٦ کاتژمێر و ٥١ خولەک).
٨. سۆنی ئێسکپیریا زێد ئێکس (٦ کاتژمێر و ٤١ خولەک).
٩. گەلاکسی ئێس ٧ (٦ کاتژمێر و ٣٧ خولەک).
١٠. ئێڵ جی ڤی ١٠ (٦ کاتژمێر و ٢٣ خولەک).
١١. وەن پڵەس ٣ (٥ کاتژمێر و ٥٣ خولەک).
١٢. مۆتۆ زێد دی ئی (٥ کاتژمێر و ٥٢ خولەک).
١٣. ئێڵ جی جی ٥ (٥ کاتژمێر و ٥١ خولەک).
ئەمەی خوارەوەش بە گشتی هەموو ئەو مۆبایلانەن کە باشترین جۆری باترییان هەیە لە ڕووی بەکارهێنانەوە:

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.