ئامێرە هەمەجۆرەکان 5, تشرینی دووه‌م 2016

شاومى ٣ مۆبایلى لەجۆرى Redmi 4 ڕاگەیاند

xiaomi-mi4

هەروەک چاوەڕێ بووین، دوێنێ کۆمپانیاى (شاومى) چینى ٣ جۆر مۆبایلى لە زنجیرەى (Redmi 4) ڕاگەیاند، مۆبایلەکان هەڵگرى تایبەتمەندى ناوەندین و نرخیشیان لە ٧٤ دۆلارەوە دەست پێدەکات!

لەخوارەوەدا تایبەتمەندى هەرسێ مۆبایلەکەتان بۆ دەخەینەڕوو:

  • Redmi 4A

xiaomi_1478269135731

نزمترین تایبەتمەندى هەیە لەنێو زنجیرەکەدا و ئەمانەى خوارەوە تایبەتمەندییەکانیەتى.

  • ڕوونماکەى ٥ ئینچە بەڕوونى ٧٢٠ پێکسڵ.
  • بە پرۆسێسەرێکى چوار ناوکى لەجۆرى Snapdragon 425 کار دەکات بەخێرایی ١،٢ گێگاهێرتز.
  • قەبارەى رامەکەى ٢ گێگابایتە.
  • بیرگەى ناوەکى ١٦ گێگاباتە و پشتگیرى لە بیرگەى دەرەکى دەکات.
  • کامێراى دواوەى ١٣ مێگاپێکسڵە و کامێراى پێشەوەیشى ٥ مێگاپێکسڵە.
  • توانستى باتریەکەى ٣١٢٠ میلى ئەمپێرە.
  • سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید (مارشماڵۆو ٦،٠)ى کاردەکات و ڕووکارى MIUIى کۆمپانیاکەى لەسەر جێگیرکراوە.
  • نرخى ئامێرەکە تەنها ٧٤ دۆلارى ئەمریکیە!
  • Redmi 4

  • ڕوونماکەى ٥ ئینچە لەجۆرى IPS بەڕوونى ٧٢٠ پێکسڵ.
  • بە پرۆسێسەرێکى ٨ەشت ناوکى لەجۆرى Snapdragon 430 کاردەکات بەخێرایی ١،٤ گێگاهێرتز.
  • قەبارەى رامەکەى ٢ گێگابایتە.
  • بیرگەى ناوەکى ١٦ گێگاباتە و پشتگیرى بیرگەى دەرەکى دەکات.
  • کامێراى دواوەى ١٣ مێگاپێکسڵە و کامێراى پێشەوەیشى ٥ مێگاپێکسڵە.
  • تواناى خوێندنەوەى پەنجەمۆرى هەیە لەدواوەى مۆبایلەکە.
  • باتریەکەى ٤١٠٠ میلى ئەمپێرە.
  • سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید (مارشماڵۆو ٦،٠)ى کاردەکات و ڕووکارى MIUIى کۆمپانیاکەى لەسەر جێگیرکراوە.
  • نرخەکەى ١٠٤ دۆلارى ئەمریکیە.
  • Redmi 4 Prime

screenshot-at-nov-04-6-53-51-pm

خاوەن بەرزترین تایبەتمەندییە لەنێو زنجیرەکەدا.

  • ڕوونماکەى ٥ ئینچە بەڕوونى ١٠٨٠ پێکسڵ لەجۆرى IPS.
  • بە پرۆسێسەرى هەشت ناوکى لەجۆرى Snapdragon 625 کاردەیکات بەخێرایی ٢ گێگاهێرتز.
  • قەبارەى رامەکەى ٣ گێگابایتە.
  • بیرگەى ناوەکى ٣٢ گێگابایتە و پشتگیرى بیرگەى دەرەکى دەکات.
  • کامێراى دواوەى ١٣ مێگاپێکسڵە و کامێراى پێشەوەیشى ٥ مێگاپێکسڵە.
  • تواناى خوێندنەوەى پەنجەمۆرى هەیە لەدواوەى مۆبایلەکە.
  • توانستى باتریەکەى ٤١٠٠ میلى ئەمپێرە.
  • سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید (مارشماڵۆو ٦،٠)ى کاردەکات و ڕووکارى MIUIى کۆمپانیاکەى لەسەر جێگیرکراوە.
  • نرخەکەى ١٣٣ دۆلارى ئەمریکیە.

مۆبایلەکان بەم زانە لەچین و بەردەست دەبن و چاوەڕوانیش دەکرێت کەوا دواتر داواکارى کڕینى پێش وەختە لەسەر ئینتەرنێت بەردەست بێت!

بۆچونی تۆ