فلاش و ماڵتیمیدیا
13, حوزه‌یران 2012
شیكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی Multimedia Builder – وانەی پێنجه‌م – شیكردنه‌وه‌ی لیسته‌كان.
به‌رنامه‌ی ماڵتیمیدیا بڵده‌ر وه‌كو هه‌موو به‌رنامه‌كانی تر خزمه‌تێكی زۆری پێشكه‌ش كردووین له‌بواری ئۆتۆڕه‌ن ، ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌هۆی ئاسانكاری به‌كارهێنانی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه سوودێكی زۆری هه‌یه وای كردووه كه مرۆڤ خولیای فێربوونی بێت ، منیش له‌لایه‌ن خۆمه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی پێم بكرێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان و جوان شیكردنه‌وه‌ی ووردی ئه‌م به‌رنامه‌یه پێشكه‌ش به ئێوه ده‌كه‌م ، له‌م وانه‌یه باسی له خاڵی 11ی ته‌واوكاری لیستی Page و به‌شێكیش له لیستی Object ده‌كه‌ین..
شیكردنه‌وه‌ی خاڵی ژماره (11) : كه به‌كاردێت بۆگۆڕانكاری له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌و فایله‌ی دروستی ده‌كه‌ین. كاتێك كلیك Page > properties ده‌كه‌ین ئه‌وا پهنجهرهیكمان بۆ ده‌كرێته‌وه كه له‌م به‌شانه پێكهاتووه:
1- Label به‌كاردێت بۆ دانانی ناوێك بۆ په‌ڕه‌كه‌مان.
2- Background به‌كاردێت بۆهێنانی وێنه یاخود ڕه‌نگێك بۆ باگراوندی په‌ڕه‌كه‌مان.
3- Page transition به‌كاردێت بۆدانانی ئیفێكت له نێوان په‌ڕه‌كاندا كه چه‌ندین ئیفێكتی جوانی تێدایه.
4- Script به‌كاردێت بۆ چه‌سپاندنی سكریپتێك یان زیاتر به‌سه‌ر په‌ڕه‌كه‌مان دا.
5- Default به‌كاردێت بۆ دانانی ماوسێكی جوان بۆ سه‌ر په‌ڕه‌كه‌مان.
6- Background music به‌كاردێت بۆدانانی ئاوازێك یاخود ده‌نگێك كه له‌جۆی Mp3-Wave بێت بۆ په‌ڕه‌كه‌مان ، وه‌كاتێكیش سه‌ح له Loop بده‌ین ئه‌وا به‌شێوه‌ی گرێ ئاوازه‌كه یاخود ده‌نگه‌كه گرێیه‌ك دروست ده‌كات و هه‌میشه دووباره ده‌بێته‌وه.
بۆ ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه بڕوانه وێنه‌ی ژماره (9)…

6- لیستی Object
ئه‌م لیسته به‌كاردێت بۆ هێنانی گشت ئه‌و جۆره فایلانه‌ی كه پێوسیتیت پێ یه له ناو به‌رنامه‌كه دا وه گۆڕینی فایله‌كان بۆ جۆرێكی تر بۆ ئاسان به‌یه‌كتری به‌ستنه‌وه‌یان.
پێكهاته‌كانی لیستی Object :
به‌شی یه‌كه‌م كه Create كاتێك ماوسه‌كه‌ی ده‌به‌ینه‌سه‌ر چه‌ند به شێكی تر له خۆده‌گرێت كه ئه‌مانه‌ن :
1- Text به‌كاردێت بۆ هێنانی نوسینێك وه دواتر به یه‌ك به‌ستنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فایله‌كانی تر.
2- Input text به كاردێت بۆ نوسینێك كه له ئه‌كتیڤ كرابێت بۆ كاتی ماوس بردنه‌سه‌ر.
3- Paragraph text به‌كاردێت بۆ نوسینی پهڕاگرافی .
4- Text button به‌كاردێت بۆ هێنانی دووگمه و نوسین له‌ناوی دا.
5- Bitmap button به‌كاردێت بۆ دروستكردنی دووگمه‌یه‌ك به هێنانی سێ وێنه وتا كاتێك كلیك له‌سه‌ر ئه‌م به‌شه ده‌كه‌ین په‌نجه‌ره‌یه‌ك ده‌بێته‌وه كه ده‌توانی سێ وێنه بهێنیته ناو ئینجا كه كلیكمان له‌سه‌ر دوگمه‌كه كرد سه‌ره‌تا پێش كلیك كردن وێنه‌ی یه‌كه‌م ده‌بێت كه هێناومانه وه به بردنه‌سه‌ر كلیكی ماوس وێنه‌ی دووه‌م ده‌بێت وه به كردنی كلیكێك وێنه‌ی سێیه‌م به‌ده‌رده‌كه‌وێت.
6- Alpha button به كاردێت بۆ هێنانی جۆرێكی دووگمه كه پاشگری (3sb) بێت .
7- Bitmap به كاردێت بۆ هێنانی وێنه‌یه‌ك.
8- Animated GIF به‌كاردێت بۆ هێنانی وێنه‌یه‌ی جووڵه.
9- Metafile به‌كاردێت بۆ هێنانی وێنه له جۆری (wmf) كه جۆره فایلێكی وێنه‌یه ، وه بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌م جۆره فایله ئه‌وا له Search ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بنوسه .wmf ڕاسته‌وخۆ چه‌ند وێنه‌یه‌كی ناو ویندۆزت ده‌داتێ.
10- VR panorama به‌كاردێت بۆ هێنانی وێنه‌یه‌ك و دواتر به كردنی كلیك بۆ هه‌ر لایه‌ك له‌سه‌ر وێنه‌كه ئه‌وا ده‌توانی ڕووكاری تری وێنه‌كه ببینی.
11- List box به‌كاردێت بۆ دروستكردنی لیست و بۆكس .
12- Rectangle به كاردێت بۆ دروستكردنی چوارگۆشه‌یه‌ك.
13- Circle به‌كاردێت بۆ دروستكردنی بازنه‌یه‌ك.
14- line به‌كاردێت بۆ دروستكردنی دێرێك یان خه‌تێك.
15- polygon به‌كاردێت بۆ دورستكردنی هه‌ر شتێك كه ئاره‌زووت لێیه‌تی.
16- Rectangular hot spot به كاردێت بۆ دروستكردنی چوارگۆشه‌یه‌ك له‌سه‌ر وێنه‌یه‌ك یان هه‌رشتێكی تر و دواتر به‌ستنه‌وه‌ی به شتێكه‌وه.
17- Polygonal hot spot به كاردێت بۆ دروستكردنی هه‌ر شتێك كه ئاره‌زووی ده‌كه‌یت له‌سه‌ر وێنه‌یه‌ك یان هه‌رشتێكی تر و دواتر به‌ستنه‌وه‌ی به شتێكه‌وه.
18- Video به‌كاردێت بۆ هێنانی ڤیدیۆ.
19- Dynamic FX به‌كاردێت بۆ هێنانی چه‌ند ڕه‌نگێكی تێكه‌ڵاو به شێوه‌ی جووڵه وه یاخود هێنانی وێنه‌یه‌ك به شێوه‌ی جووڵه.
20- Audio visualization به‌كاردێت بۆ هێنانی شه‌پۆلی ده‌نگ.
21- Script به كاردێت بۆهێنانی هه‌ر سكریپتێكی پێویست ، ئه‌م به‌شه زۆرگرنگه وه ناتوانین هه‌موو سكریپته‌كانی باس بكه‌ین به‌ڵام له زنجیره‌كانی دواتر هه‌ندێك له‌م سكریپتانه باس ده‌كه‌ین كه زۆر گرنگ بن له فایلهكانماندا. وه‌هه‌روه‌ها به‌م به‌شه ده‌توانی گشت ئه‌و كارانه‌ی كه له فایلهكهتدا ده‌یكه‌یت به دووگمهش بكرێن.
22- Image matrix به‌كاردێت بۆ پێچانه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك به چه‌ند وێنه‌یه‌كی هه‌مان جۆر.
23- HTML به‌كاردێت بۆ هێنانه ناوه‌وه‌ی فایلی html كه فایلێكی سه‌ره‌كی ئینته‌رنێته.
24- Flash به‌كاردێت بۆ هێنانه ناوه‌وه‌ی فایلی فلاشی كه فایلێكی زۆر نایابه بۆ دروستكردنی سیدی ئۆتۆڕه‌ن.
25- Binding object به‌كاردێت بۆ كردنه‌وه‌ی ههربهرنامهیهك له‌ناو فایله‌كه‌ت دا.
26- Plug-in به‌كاردێت بۆ دروستكردن و هێنانه ناوه‌وه‌ی دووڕه‌نگی جوڵه‌ی تێكه‌ڵ.
به‌شی دووه‌م كه Concert to bitmap ده‌توانی ئه‌و شته‌ی ده‌ست نیشانت كردووه بیگۆڕیت بۆ وێنه.
به‌شی سێ یه‌م كه Clone bitmap object ده‌توانی ئه‌و وێنه‌یه‌ی ده‌ست نیشانت كردووه هیچ جۆرێكی فایلی پێوه نه‌هێڵیت .
بۆ ئه‌م خاڵ و به‌شانه‌ی سه‌ره‌وه بڕوانه وێنه‌ی ژماره (10)…
تا وانه‌ی داهاتوو خواتان له‌گه‌ڵ و سه‌ركه‌وتوبن.
سۆران علی
ئه‌ندازیار و گرافیك دیزاینه‌رم، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم و به‌تایبه‌تیش ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و مایكرۆسۆفت و سیسته‌مه‌كانی ویندۆز و Mac OS و iOS
سلاو دەست خۆشیت لی دەکەم هیوای سەرکەوتنان بۆ دەخوازم ،بەریزان من پیوستم بە ئۆفیس ورد ٢٠٠٧ یان ٢٠١٠،،،لە گەل پۆتۆشۆپ cs5 ئەگەر بکریت لینکیکی باش بۆ داونلۆدی بکەم….لەگەل ریزمدا بۆتان
برام ئه‌مه دواین ڤێرشنی فۆتۆ شۆپ:
http://turbobit.net/ii7i9qlytss8.htm
بۆ ئۆفیسهكهش با كه‌مێك بگه‌ڕێم ولینكی باشت بۆ بدۆزمه‌وه هه‌ر لێره بۆتی داده‌نێم.