بابەتی گرینگ 6, تشرینی دووه‌م 2016

چۆنیەتی دابەزاندنی ئامرازی باش شێڵ لەسەر ویندۆزی ١٠

bash shell Diyari

ئەگەر تۆ گەشەپێدەریت و کار لەسەر هەردوو سیستەمی وەگەڕخەری لینوکس و ویندۆز دەکەیت، ئێستا دەتوانیت (باش شێڵ ) زیاد بکەیت بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆزی ١٠ بۆ جێبەجێکردنی کۆماندەکانی لینوکس. لەخوارەوە باسی چۆنیەتی دابەزاندنی ئەم ئامرازە دەکەین، لەگەڵمان بن.

1

کۆمپانیای (مایکرۆسۆفت) بەردەوامە لەسەر برەودان بە سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆزی ١٠ بۆ ئەوەی بیکات بە باشترین بەرهەمی لە بواری سیستەمە وەگەڕخەرەکان، مایکرۆسۆفت لە ساڵیادی ڕاگەیاندنی ویندۆزی (١٠)دا نوێکردنەوەیەکی ئەم سیستەمەی ڕاگەیاند کە ئەم نوێکردنەوەیە تەنها بریتی نەبوو لە گۆڕانکاری و چاکسازی لە سیسەتەمەکەدا، بەڵکوو بریتی بوو لە زیادکردنی تایبەتمەندیەکی گەورە بۆ گەشەپێدەران، بۆیە پێش ئەوەى باس لە زیادکردنى ئامرازەکە بکەین سەرەتا باسێکى کورتى ئامرازی (باش شێڵ)ی لینوکس دەکەین.

ئامرازی (باش شێڵ – Bash shell) بریتیە لە فەرمان وەرگرێکی بەسود کە بەشێک بووە لە لینوکس بۆ ماوەیەکی درێژ، زۆربەی کات لەلایەن گەشەپێدەرەکانەوە بەکاردەهێنرێت، مایکرۆسۆفت بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئەم ئامرازەی زیادکرد بۆ ویندۆز ١٠ لە نوێبوونەوەی ساڵیادیدا.

 ئاگاداربە! بەرلەوەی هەوڵبدەی بۆ دامەزراندنى ئامرازی باش شێڵ دڵنیابەرەوە لەوەی کە وەشانی ویندۆز ١٠ى کۆمپیوتەرەکەت بریتیە لە وەشانی ساڵوەگەڕی سیستەمەکە واتە (Windows Anniversary)، ئەگەر ئەم وەشانەت نییە –لەم بابەتەوە– وەشانەکە بەدەستبخە.

 یەکێکی تر لە پێویستیەکانی دامەزراندنى ئەم ئامرازە بریتیە لەوەی کە دەبێت سیستەمی وەگەڕخەرەکەت بریتی بێت لە ویندۆزی ١٠ى (٦٤) بیتی.

ئەگەر ئەم پێویستیانەى باسمان کرد جێبەجێت کردبوو، ئەوا لەگەڵمان بە بۆجێبەجێکردنى ئەم هانگاوانەى خوارەوە تاوەکو ئامرازەکە لەسەر ویندۆزەکە دابمەزرێنیت:

1. Setting بکەوە. ( دوگمەى Start + دوگمەى پیتى I)

2.کرتە لە Update & Security بکە.

3. کرتە لە For Developers بکە.

4. لە ژێر ” Use developer features” بژاردەی Developer Mode هەڵبژێرە بۆ دابینکردنی ژینگەیەک بۆ دابەزاندنی باش شێڵ.

2

5. لەو بۆکسەی کە بۆت دەکرێتەوە کرتە لە دووگمەی Yes بکە بۆ کردنەوەی ژینگەی گەشەپێدان.

3

6. لە دوای جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە کۆمپیوتەرەکەت ڕیستارت بکە.

7. دوای  ڕیستارتکردنی کۆمپیوتەرەکەت، Control Panel بکەرەوە.

8.کرتە لە Programs بکە.

9.کرتە لە  Turn Windows features on or off بکە.

4

10. ڕاست لە بژاردەی (Windows Subsystem for Linux beta) بدە.

11.کرتەی OK بکە.

5

12. دوای دابەزاندنی ئەم پێکهاتانە لە کۆمپیوتەرەکەتدا، کرتە لە Restart now بکە بۆ تەواکردنی کارەکە.

دوای ڕیستارت کردنی کۆمپیوتەرەکەت، تۆ دەبینیت کە ئامرازی باش Bash هێشتا دانەبەزیوە بۆ ناو کۆمپیوتەرەکەت بە تەواوی، بۆیە ئەم چەند هەنگاوەش جێبەجێ بکە بۆ تەواوکردنی دابەزانەکە.

1. کرتە لە Start بکە و گەڕان ئەنجام بدە بۆ Bash.exe و پاشان دوگمەی ئینتەر لەسەر کیبۆردەکەت لێبدە.

2. ئێستا CMD دەکرێتەوە و پیتی y بنوسە و دوگمەی ئینتەر لەسەر کیبۆردەکەت لێبدە بۆ داگرتن و دامەزراندنی باش Bash لە بازاڕی ویندۆزەوە.

6

3. پاشان پێویستە هەژمارێک بۆ بەکارهێنەری بنەڕەتی UNIX دروست بکەیت، ئەم هەژمارە پێویست ناکات هاوشێوەی هەژماری ویندۆزەکەت بێت، ناوی بەکارهێنەر لە خانەی داواکراوی username بنوسە و پاشان دوگمەی ئینتەر لەسەر کیبۆرد لێبدە (ناتوانیت ناوی بەکارهێنەری admin بەکاربهێنیت).

4. پەنجەری bash.exe ـی CMD دابخە.

ئێستا دابەزاندنی ئەم ئامرازە تەواو بوو، دەتوانیت ئامرازی باش bash بەکاربهێنیت و بیدۆزیتەوە لە لیستی start دا هاوشێوەی هەر پڕۆگرامێکی تر.

گرنگە ئەمە لەبەر چاو بگریت کە ئەم ئامرازە هاوشێوەی ئامرازی Bashـی لینوکس نییە، ئەم وەشانەی ئەم ئامرازەی ویندۆز لە هەندێک لاوە سنوردارە لەگەڵ ویندۆز.

بۆ نمونە، ژێرسیستەمی ویندۆز بۆ لینوکس دیزاین نەکراوە بۆ جێبەجێکردنی گرافیکی پڕۆگرامەکانی لینوکس (وەکو KDE، Gnome، هتد..) لە ویندۆز ١٠ دا، بەڵکو ئەم ئامرازە تەنها ڕێگە بە گەشەپێدەران دەدات کە کار لەسەر ئەو کۆماندانە بکەن کە کار لەسەر تایبەتمەندی بنەڕەتی نوسین دەکەن بۆ جێبەجێکردنی باش bash و ئامرازەکانی ناوکی لینوکس لەسەر سیستەمی وەگەڕخەر.

سەرەڕای ئەوەی، لە لینوکسدا پڕۆگرامەکان دەتوانن دەستیان بگات بە هەموو فایلەکانی سیستەم و زۆرترین شت لە یادگەی سەرەکی، بەڵام ناتوانیت  ئەوە بە پڕۆگرامەکانی ویندۆز بکەیت.

لە کۆتاییدا، بیرتبێت کە مایکرۆسۆفت ئەم تایبەتمەندیەی لە ڕوبەری “beta” واتە تاقیکاریدا بڵاوکردۆتەوە، کە ئەمە مانای وایە کە کارکردنی ئەم ئامرازە تەواو تەواو سەرکەوتوونییە و لە هەندێک باردا لەوانەیە کار نەکات بە باشی!

بۆچونی تۆ