10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 8, تشرینی دووه‌م 2016

گەشت بکە بە خێرایی 1200 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ڕێی تەکنەلۆژیای Hyperloop ـەوە

دەستەی ڕێگاوبانی دووبەی هەستاوە بە ئەنجامدان و دروستکردنی پڕۆژەی شەمەندەفەری خێرایی بەرز بە ناوی Hyperloop کە هاوشێوەی نەبووە تائێستا و توانا و خێرایی لە ڕادەبەدەری هەیە، کە دەتوانێت ڕێگای نێوان دوبەی بۆ ئه‌بوزه‌بی بە ماوەی 12 خولەک تێپەڕێنیت کە دووریەکەیان  129 کم ـە، لە هەمان کاتدا بە ئۆتۆمبێلی تایبەت یەک کاتژمێر و نیو دەبێت.

هەروەها ئەم شەمەندەفەرە خێرایە دەتوانێت دووری نێوان هەردووشارەکانی دووبەی و ڕیازی پایتەختی شانیشیی سعودیە بە ماوەی 48 خولەک ببڕێت کە ماوەی نیوکاتژمێری پپێدەچێت بە فڕۆکە، وە تاکو شاری دەوحەی پایتەختی وڵاتی قەتەر بە 23 خولەک وە مسقطی پایتەختی عومانیش ماوەی 36 خولەکی پێدەچێت و تاکو کوەیتیش 36 خولەک.

کۆمپانیای Hyperloop Oneـی ئەمریکی یەکەم ڤیدیۆی تاقیکردنەوەی سەرکەتووی شەمەندەفەرە خێرایی بەرزەکەی بە ئەنجام گەیاندووە لەشاری دووبەی.

ڤیدیۆی یەکەم تاقیکردنەوە ببینن:

[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=ryRDxACsBCI” width=”460″ height=”300″]

تەکنەلۆژیای Hyperloop پێکدێت لە لوولیەکی پاڵەپەستۆی نزم و خاڵی لە هەوای نێو بۆرییەکە (نەک شوێنی سەرنشینەکان) لە نێوان وێستگەی ڕۆشتن و گەشتنی کۆتایی، کە ئەمەش وای لێدەکات خێراییەکی بەرزی پێبدات کە لە کاتژمێرێکدا دەگاتە 1200 کیلۆمەتر، وا بڕیارە پڕۆژەکە لە ساڵی 2020 بکەوێتە کار وە حوکمەتی دووبەی پشتگیری تەواوی خۆی بۆ ئەم پڕۆژەیە دەربڕیوە.

تاگەکان Hyperloop
بۆچونی تۆ