ئامێرە هەمەجۆرەکان
9, تشرینی دووهم 2016
بەفەرمى مۆبایلى (Moto M) لەلایەن لینۆڤۆوە ڕاگەیەنرا

دوێنێ کۆمپانیاى (لینۆڤۆ)ى چینى مۆبایلێکى نوێی بەناوى (Moto M) ڕاگەیاند کەوا تێکەڵەیەکە لە تایبەتمەندى بەرز و ناوەندى.
مۆبایلەکە خاوەن ڕوونما(شاشە)یەکە بەقەبارەى ٥،٥ ئینچ بەڕوونى فووڵ ئێچ دى ١٠٨٠ پێکسڵ و بە پرۆسێسەرێکى هەشت ناوکى لەجۆرى MediaTek Helio P15 کاردەکات بەخێرایی ٢،٢ گێگاهێرتز، قەبارەى رامى مۆبایلەکەیش ٤ گێگابایتە و بیرگەى ناوەکى ٣٢ گێگابایتە و پشتگیرى بیرگەى دەرەکى دەکات.
کامێراى دواوەى مۆبایلە چینیەکە ١٦ مێگاپێکسڵە و کامێراى پێشەوەیشى ٨ مێگاپێکسڵە، ئەوەى جێگەى سەرسوڕمانە ئەوەیە کە پێشووتر دەنگۆى ئەوە هەبوو توانستى باترى مۆبایلەکە ٥١٠٠ میلى ئەمپێر بێت بەڵام دنگۆکە ڕاست نەبوو و توانستى باتریەکەى ٣٠٥٠ میلى ئەمپێرە کە بێگومان ئەمەیش زۆرە و کەم نییە بەگوێرەى قەبارەى ڕوونما و پرۆسێسەرە ناوەندیەکەى.

(مۆتۆ ئێم) بە سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید (مارشماڵۆو ٦،٠) کاردەکات و نرخەکەى ٢٩٥ دۆلارى ئەمریکیە کە نرخێکى زۆر گونجاوە بەگوێرەى تایبەتمەندییەکانى، نازانرێت چ کاتێک مۆبایلەکە دەخرێتە بازاڕەکانە و بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لەماوەیەکى نزیکدا لە بازاڕەکاندا بەردەست بێت.
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".