بابەتی گرینگ
10, تشرینی دووهم 2016
سامسۆنگ سەرقاڵی بەرهەمهێنانی سێ مۆبایلی نایابە!

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری شکستی هێنا لە بڵاوکردنەوەی نوێترین مۆبایلی خۆی بە ناوی (نۆت حەوت)، لە ئێستادا کۆمپانیاکە کار لەسەر بەرهەمهێنانی چەند مۆبایلێکی تر دەکات بۆ ئەوەی تۆڵەی ئەو شکستە بکاتەوە. لەم بارەیەوە، هەژماری (Evan Blass) ی شارەزا لە بواری پڕوپاگەندەکانی مۆبایلە هۆشمەندەکان، لە جریوەیەکدا ئەوەی بڵاوکردۆتەوە کە لە ئێستادا سامسۆنگ کار لەسەر بەرهەمهێنانی سێ مۆبایلی نوێ دەکات و دەیەوێت لە چەند مانگی داهاتوودا ڕایان بگەیەنێت.

مۆبایلەکان بریتیین لە دوو جۆری گالاکسی ئێس هەشت بە ژمارەکانی (SM-G950 و SM-G955)، لەگەڵ مۆبایلێکی تری نوێ کە ئیڤان لە جریوەکەیدا ئاماژەی پێداوە و لە ژمارەی (SM-N950) ـیە، پێشبینی دەکرێت ئەمەیان بریتی بێت لە مۆبایلێکی نوێی زنجیرەی نۆت!
ئەمانە تەنها پێشبینین، بەڵام گەر سامسۆنگ بەڕاستی لە ئێستادا کار لەسەر ئەو بەرهەمە نوێیانە بکات، ئەوا بەشێکی ئەو شکستانەی ڕابردووی دەڕەوێنێتەوە، بە بەرهەمهێنانی نەوەی نوێی نۆتیش، ئیدی نۆت حەوت لەسەر زاری خەڵکی لادەبات.
ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.