ئاسایشی ئەلیکترۆنی

ئایا سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ کاریگەری لە کۆمپانیای ئەپڵ دەکات؟

دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەبەرواری ٩/١١/٢٠١٦، کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا ناسراو بە دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەکان سەرکەوتنی تۆمارکرد و بوو بە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا. ترامپ بەوە ناسراوە دژایەتی هەمووان دەکات و بەوە تۆمەتبارە کەسێکی ڕەگەزپەرستە دژی کۆچبەران و بەتایبەتیش موسڵمانان، تەنانەت هەڵوێستی خۆی دژی ویلایەتە یەکگرتووەکان و پارێزگاری ژینگەش هەیە. ئێمەش بەهۆی ئەوەی ماڵپەڕێکی تەکنەلۆژین و بەهۆی ئەوەش کە ترامپ چیرۆکێکی دورودرێژی لەگەڵ کۆمپانیای ئەپڵ هەیە و بەم بۆنەیەوە پێمان باشە بزانین چیرۆکی نێوان ئەپڵ و ترامپ چییە و ئایا سەرکەوتنی ترامپ کاریگەری لەسەر کۆمپانیای ئەپڵ دەبێت؟

trump-apple-570x590

سەرۆکی تازەی ئەمریکا ناسراو بە دۆناڵد ترامپ پشت بە بانگەشەیەک دەبەستێت ئەویش بریتییە لەوەی کە دەیەوێت دووبارە ئەمریکا مەزن بکاتەوە. چەندین جاریش باسی ئەوەی کردووە چۆن پلانی بۆ جێبەجێکردنی ئەم بانگەشەیەی داناوە و دیارترینیشنیان بریتییە لەوەی کە دەبێت داهاتی ئەمریکییەکان تەنها بۆ خۆیان بێت. هاوکاری هیچ سوپایەک ناکات بۆ پارێزگاری کردنی هیچ وڵاتێک لە وڵاتە دراوسێکانی و هەروەها نابێت هیچ کۆمپانیایەکی لێ بێت و نمونەی زیندووش کۆمپانیای ئەپڵە کە دەڵێت نابێت لە جگە لە ئەمریکا لە هیچ شوێنێکی تر ئامێرەکانت بەرهەم بهێنیت.

بیرۆکەی دروستکردنی بەرهەمەکانی ئەپڵ لەناو ئەمریکا تازە و داهێنراوی ترامپ نییە بەڵکو پێشتریش ئۆباما لەگەڵ ستیڤ جۆبز قسەی کردووە و پرسیاری ئەوەی لێ کردووە کە چی پێویست دەبێت بۆ ئەوەی بتوانین کارگەکان لە چینەوە بهێنینەوە و ستیڤیش لەوەڵامدا دەڵێت ئەوەی ڕۆیشت ناگەڕێتەوە و بابەتی هێنانەوەی کارگەکانیش شتێکی ئەستەمە تا ڕادەیەک. بیرۆکەی ترامپیش لەو بارەیەوە سەرەنج ڕاکێش نییە بەو ئەندازەیە بەڵکو ئەو دەڵێت ڕێگا و هۆکاری لەبەردەستن تا یاسایەک دەربکات و ڕێژەی ٣٥%ی باج بخاتە سەر ئەو کۆمپانیا ئەمریکیانەی کە ئامێرەکانیان لە ئەمریکا بەرهەم ناهێنن. لەڕاستیدا ئەم قسەیەی کە لەمانگی ١ی ئەم ساڵ کردی بووە جێگای سەرسوڕمانی و چەندین لایەنی زانستی لێکۆڵینەوەیان لە قسەکەی کردووە کە چەندە کاریگەری دەبێت ئەگەر ئەو قسەیەی ترامپ بچێتە سەر و لەوانەش پەیمانگای MIT گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ئەگەر ئەو شتە ڕووبدات ئەوە تێکرای نرخی ئایفۆنێک ٥٠ دۆلار زیاد دەکات. جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە ترامپ چەندین جار لەسەر ئەپڵ قسەی کردووە و وتوویەتی ئەپڵ کار و پیشە بۆ خەڵکی تری وەکو چیینیەکان دەستەبەر دەکات بەڵام بۆ خەڵکی خۆی دەستەبەرناکات.

ئەگەر ئەمە ڕووبدات و جەنگی ترامپ لە دژی ئەپڵ دەست پێ بکات، دەبێت وامان لێبکات ببینین کە ئەپڵ کارگەکانی بگوازێتەوە ئەمریکا و ساڵانە زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلار زیانی بەربکەوێت بە پشت بەستن بە لێکدانەوەکان؟ یان لەوانەیە ئەپڵ بنکەی خۆی لە ئەمریکا دابخات و بیگوازێتەوە بۆ وڵاتێکی تر؟!

ترامپ و ئەپڵ و تایبەتمەندی کەسییەتی

لەدوای نزیکەی مانگێک لە هێرشی ترامپ بۆسەر ئەپڵ، ئەوەبوو کێشەی ئەپڵ لەگەڵ ئیف بی ئای لەسەر ئایفۆنە قوفڵکراوەکە دەستی پێکرد کە ئەپڵ هاوکاری خۆی ڕەتکردەوە بۆ لایەنەکانی ئاسایش و ڕێسا و یاساکانی دەستوری ئەمریکی بەرکاردەهێنا بۆ بەرگری کردن لەخۆی. بەڵام ئەم کێشەیە زوو کۆتایی پێهات چونکە ئیف بی ئای توانی لەڕێگەی کۆمپانیایەکی بواری ئاسایشی لە ئیسرائیل ئایفۆنەکە بکاتەوە. ئەم کێشەیە وا بە ئاسانی بەسەر دۆناڵد ترامپ نەڕۆیشت و بەڵکو بەهەندی وەرگرت و وەکو ئاشکراشە ئەو سود لە بابەتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان وەردەگرێت و لەو کاتەدا تویتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد بایکۆتی بەرهەمەکانی ئەپڵ بکەن تا ئەو کاتەی ئەپڵ زانیارییەکانی مۆبایلی ئەو تیرۆرستەی ویلایەتی کالیفۆرنیا دەداتە دەسەڵاتداران. خۆشییەکەی لەوەدابوو دواتر بڵاوکرایەوە خودی تویتەکە لەسەر ئایفۆن کرابوو.

trump

بفەرموون بینەری ئەم پارچە ڤیدیۆیە بن کە ترامپ تێیدا ئاماژە بە بایکۆتکردنی بەرهەمەکانی ئەپڵ دەکات:

[su_youtube url=”https://youtu.be/oe9ydy_zwe8″ width=”460″ height=”300″]

ئێستا ترامپ گەیشتۆتە کورسی سەرۆکایەتی و هەروەها بەهۆی بوونی کۆنتڕۆڵی حزبەکەی لەسەر ئەنجومەنی پیران کە ئەمە واتای وایە توانای دەرکردنی یاسای هەیە. ئایا ئەمە واتای ئەوەیە ترامپ یاسایەک دەربکات و کار لە تایبەتمەندی کەسی بکات و زۆری لە کۆمپانیاکان بکات لەسەر هاوکاری حکومەت بەهێزی بەکارهێنانی یاسا؟

 

ئەپڵ وەڵامی هێرشەکانی دایەوە

cookvstrump

ئاشکرایە ئەپڵ لە هاندەرانی حزبی کۆمارییەکانە واتە حزبەکەی ترامپ و پێشتریش جۆرج بۆش و هاوکاربووە لە هاریکردنی حزبەکە و کەمپینەکانی. پێش ٤ مانگ لەمەوبەر ڕۆژنامەکان بڵاویانکردەوە بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا تیم کووک بە سەرکردەی حزبی کۆمارییەکانی ڕاگەیاند کە پشتگیری لە ترامپ ناکات بەهۆی هەڵوێستی خەراپی بەرامبەر ئەپڵ. پێش ئەم بڕیارە ڕاپۆرتەکان بڵاویانکردەوە کە تیم کوک ئامادەی کۆبوونەوەیەکی نهێنی بووە کە چەندین سەرکردەی تەکنەلۆژی و سیاسی ئامادەیبوون لەوانە ئیلیەن ماسکی دامەزرێنەری تێسلا و هەروەها لاری پەیجی دامەزرێنەری گووگڵ و باس لەوەکراوە کە دەبێت ڕێگە لە ترامپ بگیرێت بە سەرۆکایەتی بگات کە لەهەندێک خاڵدا باسی تەکنەلۆژییای کردووە بۆ نمونە بابەتی قوفڵ و تایبەتمەندی کەسیی. ئەمە واتای وایە ئەپڵ تەنها بەوە نەوەستاوە کە هاوکاری نەکات بەڵکو دژی کەمپینەکەی و گەیشتنی بووە بە سەرۆکایەتی. تەنانەت بابەتەکە گەیشتە ئەوەی کە ویکیلیکس ئەوەی بڵاوکردەوە کە ناوی تیم کووکی هێناوە کە کاندید بووبێت بۆ بوونی جێگری سەرۆک بۆ کێبەرکێکردن لەگەڵ هیلاری کلینتن.

دوژمن بەڵام!!!

trump-apple-590x332

لەوەی ئاماژەی پێدرا بینیمان ترامپ دوژمنێکی دیاری ئەپڵە و بە ئاشکرا باسی دەکات. بەڵام با باسی مانگی ٥ ـی ئەم ساڵ بکەین کە ترامپ ڕایگەیاند خاوەنی پشکە لە کۆمپانیای ئەپڵ بە ملیۆنان دۆلار. ئەم دانپێدانانەی لەدوای ئەو بانگەشەی بایکۆتکردنەکەی دێت بۆ ئامێرەکانی ئەپڵ و گەڕاندنەوەی کارگەکانی ئەپڵ بۆ ئەمریکا. ئایا ئەمە شتێکی سەیر نییە بەلاتانەوە لەلایەک دژی بیت و لەلایەکیش خاوەن پشک؟!!! سەبارەت بە باجیش پێویستە بزانرێت کە لە دەوڵەتە دامەزراوەیی و گەشەسەندووەکاندا، دادوەر و سەرۆک با خاوەن دەسەڵاتیش بن ئەوا فەرمانبەرێکن و ناتوانن جەنگ دژی کۆمپانیایەکی دیاریکراو ڕابگەیەنن. بێگومان ترامپ دەتوانێت هێرش بکاتە سەر ئەپڵ بەهۆکاری داخستنی کەلێنەکانی یاسا و سەپاندنی باجی تازە. بەڵام لە مانگی ڕابردوودا لەبەرامبەر هاندەرانی لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ گوتی کە یاسای باج بەشێوەیەکی باش بەکاردەهێنم. بەو واتایەی کە بە شێوەیەکی نزیکەی دانبەوەدادەنێت کە کەلێنەکانی یاسا بەکاردەهێنێت لەپێناو هەڵهاتن لە باج. ئایا دەبیت ئەو سەرۆکەی شیکردەوەی بەکاردەهێنا لەسەر باج بتوانێت یاساکان باشتر بکا؟ کە من پێم وایە ئەمە بەرەو زیانگەیاندن بەخودی خۆی دەبات. کەس نازانێت چی ڕوودەدا و ئەوەی ماوە بۆ ئێوەی بەجێ دەهێڵم. لە کۆمێنت سەرەنج و بۆچوونی خۆتان لەوبارەیەوە بنوسن.

بیرمان نەچێت ئەوەی لەسەر ئەپڵ جێبەجێ بکرێت بەسەر گووگڵ و مایکرۆسۆفت و زۆربەی کۆمپانیاکان جێبەجێ دەکرێت.

پێت وایە سەرکەوتنی ترامپ کاریگەری لەسەر ئەپڵ و کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیا بکات؟ یان ئەوە تەنها بانگەشەیە و هیچی تر؟

 

سەرچاوە

11 تشرینی دووه‌م، 2016
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1170