سامسۆنگ
11, تشرینی دووەم 2016
سامسۆنگ کاتژمێری Gear S3 لە شانشینە یەکگرتووەکانی بەریتانیا بەردەست دەکات.
کاتژمێرە نوێیەکەی سامسۆنگ لە شانشینە یەکگرتووەکان بە هەردوو جۆرەکەیەوه (Frontier – Classic) بەردەست دەبێت لە هەفتەی داهاتوودا.
سامسۆنگ فرۆشتنی کاتژمێرە نوێیەکەی لە کۆریای باشوور دەست پێکردووە و لە ۱٨ـی ئەم مانگەشدا یەکەم دەرکەوتەی فرۆشتنی دەبێت لە شانشینە یەکگرتووەکان و هەردوو جۆری کاتژمێرەکە دەگرێتەوە.
هەر لە هەمان ڕۆژدا بەردەست بوونی کاتژمێرەکە چەند وڵاتێکی تر دەگرێتەوە، لەوانە: ولایەتە یەکگرتووەکان، فەڕەنسا، ئوستوراڵیا، دووبەی، ئەڵمانیا و سەنگافورە.
هیچ وتەیەک دەربارەی نرخ نەوتراوە، بەڵام لەگەڵ هاتنی کاتژمێرەکە زیاتر دەزانین دەربارەی نرخی ئامێرەکە.
دەربارەی تایبەتمەندی کاتژمێرەکان، ئەم کاتژمێرە شێوەیەکی گەورەتری هەیە لە چاو کاتژمێری Gear S2 و جۆری ڕوونماکەی لە جۆری Super AMOLED ـە بە ڕوونی ٣٦٠ بە ٣٦٠ پیکسڵ، وە بەسیستەمی تایزن کاردەکات هەروەکو ئامێرەکانی پێشتر.
پڕۆسێسەرێکی دوو ناوەکی بە خێرایی ۱ گێگاهێرتز و پاتریەکەی بە توانستی ۳٨۰ میلی ئەمپێرە.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.