ئەپڵ 13, تشرینی دووه‌م 2016

گروپێکی چینی لە ماوەیە یەک خولەک توانیان مۆبایلی گوگڵ پیکسڵ هاک بکەن

post-a

 

دوای ئەوەی کۆمپانیای گوگڵ ڕایگەیاند کە ئاستی پارێزگاری مۆبایلەکانی گوگڵ پیکسڵ هاوشێوەی ئاستی پارێزگارییە لە ئایفۆن گروپێکی چینی بە ناوی Qihoo 360 توانیان تەنیا لەماوەی ١ خولەک مۆبایلەکانی گوگڵ پیکسڵ هاک بکەن کە بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید ئێن کار دەکات و بتوانن خەڵاتێکی ١٢٠ هەزار دۆلاری کە دەکاتە (١٢ دەفتەر دۆلار) بە دەست بهێنن لە لایەن کۆمپانیای گوگڵەوە.

google-pixel-phone-hack

 

شایەنی باسە هەر هەمان گروپ پێشتر هەر یەک لە کۆمپیتەرەکانی کۆمپانیای ئەپڵیان هاک کردووە لە ڕێگەی وێبگەری سافەریەوە و توانیویانە هەڵاتی ٨٠ هەزار دۆلاری کە دەکاتە (٨ دەفتەر دۆلار) لە لایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە بە دەست بهێنن و دواتریش وێبگەری مایکرۆسۆفت ئیدیج هاک بکەن و خەڵاتی ١٢٠ هەزار دۆلاری تر کە دەکاتە (١٢ دەفتەر دۆلار) لە لایەن کۆمپانیای مایکڕۆسۆفتەوە بە دەست بهێنن.

 

pwnfest-hackers-hacked-google-pixel-apple-safari

eca86bd9df04198e871001

بۆچونی تۆ