ئامێرە هەمەجۆرەکان 14, تشرینی دووه‌م 2016

(Surface Book) بەرهەمە ناوازەکەى مایکرۆسۆفت!

(مایکرۆسۆفت) کە یەکێکە لە بەهێزترین کۆمپانیاکانی جیهان لە بواری تەکنەلۆژیادا، لاپتۆپێکی نوێی بەرهەم هێناوە بەناوى (Surface Book) کە جیاوازە لەلاپتۆپى ئاسایی!  ئەم بەرهەمە لە توانایدایا کە شاشەکەی لێبکرێتەوەو وەک تابلێت بەکاربهێنرێت سەرەڕاى ئەوەى کە شاشەکەی لەگەل تەختەکلیلەکە بە ڕێژەی ٣٦٠ پلە دەسوڕێتەوە!

2f0554afbc8f461d8e228a2b3a42d56a

ئەم کۆمپیوتەرە کەسییە خاوەن دیزاینێکى ناوەزەیە و پێنووسێکى هۆشمەندی تایبەت بەخۆی ڵەگەڵدایە کە کردارەکان بۆ بەکارهێنەر ئاسانتر دەکات، شاشەى کومپوتەرەکەى ١٣،٥ ئینچە بەڕوونى ٣٠٠٠*٢٠٠٠ پێکسڵ و بیرگەى ناوەوەیشى ٥١٢ گێگابایتە، کامێراى دواوەى لاپتۆپەکە ٨ مێگاپێکسڵە و کامێراى پێشەوەیشى ٥ مێگاپێکسڵە، کێشى ئامێرەکە یەک کیلۆ و نیوە و سیستەمى ویندۆز ١٠ پرۆى لەسەر جێگیرکراوە. سەبارەت بەنرخى ئامێرە ناوازەکە، نرخەکەى بریتیە لە ٢٩٢٠ یۆرۆ کە بەرامبەرە بە ٣١٧٠ دۆلارى ئەمریکى.

بۆچونی تۆ