بابەتی گرینگ 15, تشرینی دووه‌م 2016

لەمەودوا ئەپی Hulu پشتگیری له ئامێری Google Dydream دەکات.

وەکو دەزانین لە ڕابردوودا ئامێری Google Dydream ڕاگەیەندرا، کە یەکێکە لە ئامێرە VRـەکان. گووگڵ لەم بەرهەمەیدا دەیەوێت پشتگیری لەو ئەپانە بکات کە لە جۆری ڤیدیۆن، هەر وەک هەفتەیەک لەمەووبەر ڕاگەیاندرا کە ئەپی یوتوب پشتگیری لە Google Dydream دەکات، ئەمە سەرەڕای ئەوەی لە داهاتووشدا گووگڵ پلەی و تێلەفزیۆنەکان پشتگیری دەکرێن لەلایەن ئامێرەکەی گووگڵەوه.
ئەوەش چاوەڕوان دەکرێت چەندین ئەپ لە داهاتوودا پشتگیری لە ئامێرەکەی گووگڵ بکەن، لەوانە ئەپی Huluە و ئەمڕۆ وەشانی نوێی ڕاگەیاندرا. دەزانین کە ئەپی Hulu ئەپێکی ناوازەی تایبەت بە Entertainmentـە و تایبەتە بە فیلم و دراما جیهانیەکان، ئەمڕۆ لە هەنگاوێکی دڵخۆشکەردا و لە وەشانی نوێی ئەپەکە، تایبەتمەندی و پشتگیری کردنی لە ئامێری Dydream بۆ زیادکراوه و ئەمەش بە مەبەستی چێژێکی زیاتری بینەر و بەکارهێنەرانی ئەپەکە.
وه چەندان ئەپی تر کە وا چاوەڕوان دەکرێت پشتگیری له ئامێرەکە بکەن لەوانە: Netflix, HBO Now, Jaunt.

ئێستا بۆ مۆبایلەکانتانی نوێ بکەنەوە، بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید.

تاگەکان Dydream Hulu VR
بۆچونی تۆ