بابەتی گرینگ
16, تشرینی دووەم 2016
ڕاوتەری Google WIFI بە شێوەی کڕینی پێشوەختە بەردەستکرا.
چەند مانگێک بوو چاوەڕوانی کڕین و بڵاوبوونەوەی ڕاوتەری ناوازەی Google Wifi بووین، کە یەکەم بڵاوکردنەوەی ئامێرەکە له کۆنگرەی Pixl بوو لە سەرەتاکانی مانگی ڕابردوو، له کۆتاییدا ئەمڕۆ کڕین بە شێوەی پێش وەختە (PRE – order) لە ماڵپەڕی Google Store دەستی پێکردووە و بەردەستە بۆ کڕین.
دەربارەی توانای ئامێرەکە، ئامێرەکە خاوەن توانایەکی باشی گەیاندنی وایفایە کە بە مەودای ۱٥۰۰ پێ وایفای دەگەیەنێت. گەشتنی شەپۆل فراوان دەکات بە هاوسەنگی. نرخی هەر دانەیەک لە ئامێری Google Wifi بە ۱۳۰$ـی ئەمریکیە، بەڵام تۆ ئەگەر مەودایەکی زیاتری شەپۆلت ویست، بەهەمان شێوە گووڵ سێ ئامێر لە گووگڵ وایفای لە پاکێجێک دەفرۆشێت ئەمەش بە ئامانجی ئەوەی درێژی شەپۆل و مەودای ڕاوتەرەکە زیاد بکات کە مەودای شەپۆلەکە دەگاتە ٤٥۰۰ پێ بە نرخی ۳۰۰$ کە ئەمەش تایبەتمەند دەبێت بۆ ئۆفیس و ماڵێکی گەورە.
سێ ماڵپەڕ باشترین نرخت دەدەنێ بۆ کڕینی ئەم ڕاوتەرە، ئەوانیش ئەمازۆن و Best Buy و walmart، بەڵام باشترین کڕین بێگوومان لە پێگەی سەرەکی گووگڵە، سەردانی پێگەی سەرەکی گووگڵ بکە، کرتە لەم ناونیشانەی خوارەوە بکە بۆ سەردانی کردنی کاڵاکە.
کاڵای Google wifi لە کۆگای Google
کاڵاکە لە چەند کۆگایەکی تریش بەردەستە:
کاڵاکە لە کۆگای Amazon
کاڵاکە لە کۆگای BestBuy
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.