بابەتی گرینگ
16, تشرینی دووەم 2016
تایبەتمەندی پەیوەندی ڤیدیۆیی بۆ واتساپ بەردەستکرا.
مانگی ڕابردوو تایبەتمەندی پەیوەندیکردنی ڤیدیۆیی بۆ ئەپی واتساپ باسی لێوەدەکرا و لە تاقیکردنەوەدا بوو، ئێستا تایبەتمەندیەکە بووەتە فەرمی و بەردەستە بۆ بەشێک له بەکارهێنەران، کە لە داهاتوودا بە تەواوی بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید و سیستەمی ویندۆوز بەردەست دەبێت.
لە ئێستادا دەتوانیت بە نوێکردنەوەی ئەپەکە لە مۆبایلەکەتدا وەشانە نوێیەکە دابگریت و نوێی بکەیتەوه لە بەشی Update، بەڵام لەوانەیە لە ناوچەکەی تۆدا بەردەست نەبووبێت، بەڵام لە ڕێگەی ڕووتکردنی مۆبایلە ئەندرۆیدەکەت یاخود وەکو تاقیکاریەک کە پێتگەیشتبێت، دەتوانیت تایبەتمەندیەکە بەکاربهێنیت، یاخود چاوەڕێ بکە تاکو بۆ هەموو بەکارهێنەران بەردەست ببێت.
شێوازی تایبەتمەندیە نوێیەکە ئەوەیە کە کاتێک کرتە لە وێنۆچکە و دووگمەی Call دەکەیت، دوو هەڵبژاردەت دەداتێ کە ئایا پەیوەندی ڤیدیۆیی ئەنجام دەدەیت یاخود پەیوەندی دەنگی.
لەناو پەنجەرەی هەر پەیوەندیەکی ڤیدیۆییدا، دووگمەی زۆر بەدی ناکەیت، دەتوانیت ڕووی کامێرا بگۆڕیت بۆ کامێرای پێشەوە یاخود بۆ کامێرای دواوە، دەتوانیت کرتە له وێنۆچکەی Message بکەیت و ئەوەی بتەوێت بینوسیت لە درێژەی پەیوەندییە ڤیدیۆییەکەدا.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.