سامسۆنگ 16, تشرینی دووه‌م 2016

لەکەنەدا ڕووداوێکی تەقینەوەی گالاکسی S7 تۆمارکرا

دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا سامسۆنگ مۆبایلی گالاکسی نۆت 7 ـی خستە بازاڕەوە و پاش چەندین زنجیرە گۆڕین و ناردنەوەی مۆبایلەکە بەڵام کێشەکە هەر چارەسەر نەبوو تاوەکو کۆمپانیا بە یەکجاری کۆتایی هێنا بە خستنە بازاڕی ئەو مۆبایلە هۆشمەندە کە هەوادارێکی زۆری هەبوو لەسەرانسەری جیهاندا.

چەندین سەرچاوەی کەنەدی ڕایانگەیاندووە بەکارهێنەرێکی مۆبایلی گالاکسی S7  لەکاتێکدا خەریکی شۆفێری بووە مۆبایلەکەی بەشێوەیەکی زۆر سەیر لە نێو گیرفانیدا پلەی گەرمییەکەی بەرزبووەتەوە ئەو بەکارهێنەرەش ناچاربووە لە سەیارەکەیەوە فڕێی بداتە دەرەوە تاوەکوو زیانی پێنەگات

هەروەها ئەو بەکارهێنەرە دکتۆر پێی وتووە نابێت دەست بدات لە هیچ ئامێرێکی میکانیی بۆماوەی مانگێک لەبەر بوونی حەساسیەت بەو ئامێرانە بۆیە لە ڤیدیۆکەدا دەستی بەستراوە.

سەرچاوەیەک لە سامسۆنگەوە ڕایگەیاندووە کە هیچ لێدوانێک نادەن سەبارەت بەو ڕووداوە تاوەکو هۆکاری سەرەکی تەقینەوەی ئەو ئامێرانە نەزانن و بزانن چۆن ئەو حاڵەتە ڕوویداوە، سەرەڕای ئەوەی ماوەیەک لەمەو پێش سامسۆنگ ڕایگەیاندبوو کە گالاکسی S7 هیچ کێشەیەکی ئەمنی نییە!

 

 

ئەگەر ئەم حاڵەتانە بەردەوامبن سامسۆنگ تووشی زیانگەلێکی زۆر دەبێتەوە کە پێویستە دڵنیایی بداتە بەکارهێنەرانی لەسەر سەرجەم زجیرە مۆبایلەکانی

وێنەی ئەمارجیتمانن 34 ساڵ کە تووشی ڕوداوەکە بووە

 

دەتوانن لم لینکەوە تەماشای ڕاپۆرتی کەناڵی سی تیڤی نیوسی کەنەدی بکەن کە ئەو گەنجەی دواندووە لەسەر ڕووداوەکە

http://www.ctvnews.ca/sci-tech/i-should-ve-lost-my-eyes-winnipeg-man-says-phone-exploded-in-his-hand-1.3161230

سەرچاوە ماشەبڵ وسی تیڤی نیوسی کەنەدی.

بۆچونی تۆ