10
ئای ئۆ ئێس 18, تشرینی دووه‌م 2016 بۆچوون

تایبەتمەندیەتی نوێی Mozilla Focus وێبگەڕی سەلامەت بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس بڵاوکرایەوه.

دامەزراوەی FireFox که گەشەپێدەری وێبگەڕی Firefoxـە، تایبەتمەندیەتی نوێی بۆ ئەپی Mozilla Focus بڵاوکردەوە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس.
ئەپەکە لەمەودوا تایبەتمەند دەبێت بە پاراستنت لە وێبگەڕەکەدا و لادانی ئەو شتانەی کە بێزارت دەکەن لەکاتی گەڕاندا، ئەویش لابردنی ئەو ڕیکلام و پەڕه ساختانەی کە لەکاتی گەڕاندا توشت دەبن.
ئەم ئەپە نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر بڵاوکرابوویەوە لە کۆگای ئەپ ستۆردا، بەڵام لە ئێستادا وەکو ئەپێکی نوێ دەناسرێت و بە زیادکردنی تایبەتمەندیە نوێیە بەسوودەکانی و بڵاوکردنەوەی وەشانی نوێی ئەپەکە، وەکو ئەپێکی نوێ.
وێبگەڕەکە پشتگیری لە وێبگەڕی Safari دەکات و دەتوانیت لە ڕێگەی وێبگەڕی Safari گەڕانەکانت بکەیت. کاتێک گەڕانەکانت تەواو بوو لە وێبگەڕەکەدا، دەتوانیت لە ڕێگەی کرتە کردن لە erase هەموو ئەو گەڕان و زانیاریانە بسڕیتەوە کە گەڕانت بۆ کردوون، ئەمەش بە مەبەستی سەلامەتی زیاتری زانیاریەکانت لە وێبدا چەندان تایبەتمەندی تر.
دایبگرە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس، داگرتن.

بۆچونی تۆ