ئەندرۆید 27, تشرینی دووه‌م 2016

چۆنییەتی سڕینەوەی ئەو ڕیکلامە بێزارکەرانەی لەسەر شاشەی سیستەمی ئەندرۆید دەردەکەون

ads

لەڕۆژگاری ئەمڕۆی مۆبایلە زیرەکەکان و زۆربوونی ڕیکلام وایکردووە مۆبایلە زیرەکەکان بکرێنە ئامانج و زۆرترین ڕیکلامەکان لەناو مۆبایلەکان جێگیربکرێن ئەوانیش لەڕێگەی ئەو ئەپڵیکەیشنانەی کە پشتبەستوون بە ڕیکلام واتە Advertisement و ئەو ئەپانەیشی کە پشت بەستوون بەڕیکلام لە زارەوەی تەکنەلۆژیدا پێیان دەوترێت Adware بەکوردی دەتوانین ناویان بنێین ریکلامەواڵە یان ئەو ئەپانەی کە پشت بەستوون بەڕیکلام.

بەکارهێنەرانی ئەندرۆید زیاتر ئامانجی ئەم جۆرە ڕیکلامانەن بەهۆی ئەوەی زۆربەی ئەپەکانی ئەم سیستەمە خۆڕایین بەڵام لەناویاندا زۆرترین ڕیکلام دەردەکەون و دەبێت بڕێک پارە بدەیت بۆئەوەی ئەو ڕیکلامانە لابچن  بەڵام بیرمان نەچێت ئای ئۆ ئێس و سیستەمەکانی تریش بەدوورنین لەم جۆرە ئەپانە. بەڕێزان، ئەم ڕیکلامانە زۆربەیان لەناو خودی ئەپەکە دەردەکەون و هەشە کاتێک کە لەناو وێبگەڕێک ماڵپەڕێک دەکەیتەوە لەناو ماڵپەڕەکەش دەردەکەوێت بەڵام هەیە زۆر بێزارکەرە کە لەسەر شاشەی سەرەکی واتە لەسەر Home Screen دەردەکەوێت و زۆربەی جاریش ڕیکلامی ئابڕووبەرن بەشێوەیەک ئێمە توشی شەرمەزاری دەبین. ئەو ڕیکلامانە بۆ ئەپڵیکەیشن و دەیان شتی تر دەکرێن و لەسەر شاشە دەردەکەون و دەبنە هۆی بێزاری بەکارهێنەری مۆبایلەکە. بۆ نمونە ئەم وێنەیەی خوارەوە لەسەر مۆبایلی خۆم لەسەر گووگڵ پلەی دەرکەوتووە:

photo_2016-11-17_16-44-58

پرسیار ئەوەیە هۆکار چییە ئەمە دێتەسەر؟  چۆن چارەی بکەین؟ ئایا زیانی هەیە یان نا؟

  • هۆکار ئەوەیە کە ئەپێکت دابەزاندووە و ئەم ئەپەش دەسەڵات و ڕووخسەتی ئەوەی پێدراوە کە ڕیکلام لەسەر شاشەی سەرەکی دەربخات.
  • چارەسەر ئەوەیە کە ئەپەکە بدۆزیتەوە و بیسڕیتەوە بۆ ئەوەی ڕزگارت بێت لەم ڕیکلامانە. بۆ دۆزینەوەی ئەم ئەپانەی دەسەڵات و ڕووخسەتی دانانی ڕیکلامیان پێدراوە لەسەر شاشە پێویستە ئەپێک دابگرین تا ئەم کارەمان بۆ بکات و باشترینیش ئەپی MalwareBytes AntiMalware کە خۆی ئیش و کاری سڕینەوەی زیانەواڵەیە واتە ئەو ئەپانەی زیانداران بۆ سیستەمەکە بەڵام سودی تریش هەیە کە بۆ کارەکەی ئێمە دەبێت، بفەرموون بەم شێوەیە لەڕێگەی ئەم ئەپە بزانن کام ئەپانە ڕیکلام لەسەر شاشە دروست دەکەن و سەرەتا کرتە بکە بۆ داگرتنی ئەپەکە و پاشان وەکو ئەم وێنانە بکە:

malware1adware3 adware2

 

  • ئێستا ئەگەر سەیری وێنەی سێیەم بکەن دەبینن هەندێک لەم ئەپانەی کە دەسەڵاتی دانانی ڕیکلام و قەدبڕیان هەیە لەسەر شاشەی سەرەکی ڕیزکراون و ئیتر یەکێک لەمانە ئەم کارە دەکات تۆش دەبێت لەوەیان دەست پێ بکەیت کە گومانت لێی هەیە، بۆ نمونە ئەم مۆبایلەی کە من چارەسەرم کرد ئەپی CShare ڕیکلامەکانی لەسەر شاشە دروست دەکرد و سڕیمەوە و چارەسەربوو. تۆش یەکێک لەم ئەپانە بسڕەوە و چارەسەر دەبێت و ڕزگارت دبێت لەم ڕیلامە بێزارکەرانە.
  • دەربارەی ئەوەی زیانی هەیە یان نا، بێگومان ئەگەر کاتێک ڕیکلامەکان دەردەکەون و تۆش پەنجە بنێی بە ڕیکلامەکان لەوەیە توشی کێشە ببیت چونکە هەموو ئەو ڕیکلامانە ڕیکلامی سەلامەت و پارێزراونین و هەندێک بۆ توشکردنی سیستەمەکەتە بە زیانەواڵا و کارکردنە لەناو مۆبایلەکەت بەبێ ئاگاداری تۆ.

بەهیوای ئەوەی ئەم هەنگاوانە بوبنە هۆی هاوکاری تۆ لە ڕزگاربوونا لەم ڕیکلامانە و تۆش هاوکاربە و ئەم بابەتە بەناو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکەرەوە.

 

بۆچونی تۆ