گەرمترین 19, تشرینی دووه‌م 2016

کڕۆمبووکی Samsung Chromebook 3 و HP 13 G1 بەم نزیکانە گووگڵ پلەییان پێ دەگات.

google-play-store-chromebook

وەکو لە بابەتێکی پێشووماندا ئاماژەمان پێکردبوو کە لە داهاتوودا زۆرینەی ئامێره کۆمپیوتەرە کرۆمبووکەکان کۆگای پلەی ستۆریان پێدەگات و لیستی ئەو ئامێرە کرۆمبووکانەی تێدابوو کە لە داهاتوودا پشتگیری لە ئەپەکانی سیستەمی ئەندرۆید دەکەن، ئێستا پڕۆژەکە لە بەرەوپێشچوونه و ورده ورده کۆمپانیاکان پشتگیری دەکرێن لەلایەن گووگڵەوه بۆ بەردەست بوونی کۆگا ناودارەکە بۆ ئەو کۆمپیوتەرانەی کە لەسەر سیستەمی Chrome OSـن.
ئێستاش هەر لە درێژەی ئەو بابەتە، دوو کرۆمبووک بە زووترین کات کۆگاکەیان پێدەگات، کە دوو ئامێری کۆمپانیای سامسۆنگ و HP یە، ئەوانیش ئامێرەکانی: (Samsung Chromebook 3, HP 13 G1) ن.
تایبەتمەندیەتی ئەم پڕۆژەیە ئەوەیە که هەر کرۆمبووکێک ئەم کۆگایەی پێبگات، ئەوا دەسەڵاتی ئەوەی هەیە کە ئەپەکانی سیستەمی ئەندرۆید لەسەر لاپتۆپەکەی کار پێبکات.
لە داهاتوودا، چەندەها لاپتۆپی تر پشتگیری لە کۆگای پلەی ستۆر دەکەن، کە دەتوانیت وردەکاری تەواوی ئەو ئامێرانە بزانیت کە کۆگاکەیان پێدەگات، لە ڕێگەی ئەم بابەتەوە، کرتە بکە

بۆچونی تۆ