ڕاپۆرت و توێژینەوەکان
21, تشرینی دووه‌م 2016
ئه‌پی فه‌یسبووک له‌سه‌ر ئه‌ندرۆید بسڕه‌وه و له ٢٠%ـی باتری بۆ مۆبایله‌که‌ت بگه‌ڕێنه‌وه.

چه‌ندین جار و به‌چه‌ندین شێوه‌ی جیاواز چ به‌هه‌واڵ بوبێت چ به ڕێنمایی بوبێت به ئێوه‌مان ڕاگه‌یاندووه که ئه‌پی فه‌یسبووک له‌سه‌ر هه‌ردوو سیسته‌می ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس باتری زۆر به‌کارده‌بات و به‌مه‌ش ڕێژه‌ی به‌کارهێنان که‌مده‌کاته‌وه و فه‌یسبووکیش خۆی دانی به‌و کێشه‌یه داناوه. له‌دوایین ڕاپۆرتدا که بڵاوکراوه‌ته‌وه ئه‌مجار باس له سیسته‌می ئه‌ندرۆیده و جه‌خت له‌وه‌کراوه‌ته‌وه که ئه‌گه‌ر ئه‌پی فه‌یسبووک له‌سه‌ر مۆبایله ئه‌ندرۆیده‌که‌ت بسڕیته‌وه ئه‌وا به ڕێژه‌ی ٢٠% ته‌مه‌نی پاتری بۆ مۆبایله‌که‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی Tech World Zone ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه و له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا بۆی ده‌رکه‌وتووه که ئه‌گه‌ر مۆبایلی نێکسه‌س ٦ پی به‌بێ ئه‌پی فه‌رمی فه‌یسبووک به‌کاربهێنیت ئه‌وا ته‌مه‌نی باتری مۆبایله‌که ٢٠%ـی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه. و ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی بۆشیان ده‌رکه‌وتووه به سڕینه‌وه‌ی ئه‌په‌که توانستی مۆبایله‌که باشتر و چاکتر ده‌بێت.
ئاشکرایه ئه‌پی فه‌یسبووک به‌رده‌وام له پشته‌وه له‌کاردایه له سیسته‌مه‌که‌دا و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئینته‌رنێتیش کارانه‌بێت ئه‌وا له‌کاره و کاری خۆی ده‌کات و کار له باتری ده‌کات.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له فه‌یسبووک ڕوونکردنه‌وه‌ی داوه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و به‌م شێوه‌یه لێدوانیان داوه:
ئێمه له‌لایه‌ن هه‌ندێک که‌سه‌وه ڕاپۆرتمان پێدراوه که کێشه‌ی خاوی و له‌سه‌رخۆییی له ئه‌په‌که‌مان به‌دی ده‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌ندرۆید. ئێمه له لێکۆڵینه‌وه‌داین ده‌رباره‌ی ئه‌م کێشه‌یه و به زووترین کات زانیاری وردتان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته پێ ده‌ده‌ین. ئێمه هه‌میشه کارله‌سه‌ر چاککردنی ئه‌م کێشانه ده‌که‌ین.
تۆی به‌ڕێز که ده‌ته‌وێت هه‌ر فه‌یسبووک به‌کاربهێنێت و ته‌مه‌نی باتری زیاترت هه‌بێت ئه‌وا له‌ڕێگه‌ی وێبگه‌ڕه‌ی مۆبایله‌که‌ت وه‌کو کڕۆم یان ئه‌وانه‌ی له‌ناوخۆیاندا به‌کاربهێنه بۆ کردنه‌وه‌ی فه‌یسبووک یان ئه‌پی فۆیلۆ بۆ فه‌سبووک به‌کاربهێنه که ئه‌پێکه بۆ کردنه‌وه‌ی فه‌یسبووک به‌کاردێت و هاوکارته لهپاشهکهوتکردنی باتری بۆ مۆبایله‌که‌ت. کلیک بکه بۆ داگرتنی ئه‌په‌که.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!