هەواڵ
17, حوزه‌یران 2012
دامه‌زرێنه‌ری پێگه‌یه‌كی نایاسای فیلم زیندانی 4.5 ساڵ وسزای 4.7 ملیۆن دۆلار درا.

له ڕاپۆرتێكی Deutsche Welle دا هاتووه ” كه دامه‌زرێنه‌ر پێگه‌یه‌كی نایاسای تایبه‌ت به فیلم له دادگایه‌كی ئه‌ڵمانیا زیندانی 4.5 ساڵ به‌سه‌ر دا سه‌پێندراوه.” دێرك بی ته‌مه‌ن 39 ساڵی دامه‌زرێنه‌ری Kino.to له دادگایكردنه‌كه‌یدا ماوه‌ی زیندانییه‌كه‌ی بۆ 4 ساڵ و نیو كه‌مكرایه‌وه ئه‌مه له‌دوای دانپێدانانی به سه‌رپێچیه یاساییه‌كانی په‌یوه‌ست به پێگه‌كه‌ی دێت ،كه ڕێگه‌ی بهبهكاربهران داوه ده‌ستیان بگات به فیلمه ماف پارێزراوه‌كان.
داواخوازان داوای 11 ساڵ زینداندانیان كردووه به‌ڵام به‌هۆی به‌رگریكاری تاوانبار وداوای لێبوردنكردنی تاوانبار ،زیندانی كردنه‌كه‌ی بۆ كه‌مكرایه‌وه به كه‌متر له نیوه‌ی داوای داواخووازان وكرا به 4 ساڵ ونیو. دێرك بی تاوانبار سزای ئه‌وه‌شی به‌سه‌ردادرا كه ده‌بێت 4.7 ملیۆن دۆۆلار بدات ئه‌مه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه ئه‌و له ڕێگه‌ی پێگه نایاساییهكهیهوه 8 ملیۆن دۆلاری ده‌ستكه‌وتووه.
سه‌رچاوه BGR