ئەندرۆید
23, تشرینی دووەم 2016
ئەپی (مردن لە دەرگا دەدا) ئێستا بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید بەردەستە بۆ داگرتن

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان، مسوڵمانانی کورد زمان سوپاس بۆ خوای گەورە دوای ماوهیهک کارکردن بەیارمەتی خوای گەورە پاشان چەند برایەک وەک گەشەپێدەرانی Kurdish.Islamic.Apps توانیمان ئەپی (مردن لە دەرگا دەدا) بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید تەواو بکەین و لە گوگڵ پلەی بڵاوی بکەینەوە لە ئێستادا دەتوانن دایبگرن.
برا و خوشكانی بەڕێزم: ئێمە لەم دونیایەدا ڕێبوارین و سەفەرێكی دوور و درێژمان لە پێشە، و تەمەنی هەموو یەكێك لە ئێمە دەڕوات و تەواو دەبێت و دەبێت تاڵاوی مردن بچێژین، و بەرەو ئەو ژیانە هەتا هەتایە بەڕێ بكەوین وهک خوای گهوره دهفهرموێ {كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ} آل عمران: ١٨٥
واتە: هەموو كەسێك بێ جیاوازی تامی مردن دەچێژێ…
خۆشەویستان: هەموومان باش باش دەزانین كە ئەمڕۆ نا سبەی تەمەنمان كۆتایی دێت و دەمرین و دەخرێینە ناو قەبرێكی تەنگ و تاریكەوە، و پاشان زیندوو دەكرێنەوە و پرسیارمان لێ دەكرێت. ئەوەی كەوا زمانی وەڵامدانەوەمانە بە شێوەیەكی تەواو و دروست بۆ ئەو دوو فریشە بەڕێزە بریتی یە لە كردەوە چاكەكانی ئەمڕۆمان، وه دڵنیاشبین ناتوانیین لهمردن ڕابکهین وهک خوای گهورهدهفهرموێ:
{قُلْ إِنَّ الْمَوْتَ الَّذِي تَفِرُّونَ مِنْهُ فَإِنَّهُ مُلَاقِيكُمْ} الجمعة ٨
واتە:ئەی پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) پێیان بڵێ : ئەو مردنەی كە ئێوە لێی ڕادەكەن و ئەترسن پێی بگەن، بێگومان هەر پێتان دەگات.
– ناوەڕۆکی ئەپەکە وەرگیراوە لە نامیلکهی (مردن لە دەرگا دەدا) وەرگێڕانی : ئەندازیار : باوكی ئاسیا و پێداچونەوەی : مامۆستا علی خان.
– ئەپەکە بەشێوەیەکی مۆدێرن و پێشکەوتوو بە شێوازی (ماتێریاڵ دیزاین) دیزاین کراوە وە کۆمەڵێك تایبەتمەندی گرنگی بۆ دانراوە وەگونجێنراوە بۆ سمارتفۆن و تابلێتەکان.
بەستەرەی گوگڵ پلەی ستۆر بۆدابەزاندنی بەرنامەکە