هەواڵ 19, حوزه‌یران 2012

(ڤیدیۆ + وێنه‌) مایكرۆسۆفت تابلێتی Microsft Surface ڕاگه‌یاند!

دوێنی مایكرۆسۆفت له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌ لۆس ئه‌نجلس له‌ كالیفۆرنیا نوێترین تابلێتی خۆی به‌ناوی مایكرۆسۆفت سێرفس ڕاگه‌یاند. مایكرۆسۆفت ده‌ڵێت “سێرفس ئه‌م خه‌ونه‌ پڕده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌موو شوێنێك كارده‌كات.” ته‌نكی ئه‌م تابلێته‌ 9.3 ملم وسه‌رپۆشه‌كه‌شی له‌ مه‌گنیسیۆم دروست كراوه‌ و كێشه‌كه‌ی 1.5 پاوه‌ه‌نده‌ وله‌گه‌ڵ پێوه‌گرێك كه‌ تابلێته‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕاده‌وه‌ستێت له‌كاتی چاو له‌ڤیدیۆكردن. قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ش 10.6 ئینجه‌ و شاشه‌كه‌شی به‌ Corning Gorilla Glass 2 ڕوپۆش كراوه‌ و ماده‌یه‌كی موگناتیسی پێویه‌ بۆ گرتنی كه‌ڤه‌ره‌كه‌ له‌ شوێنی خۆی.

به‌ڵی ئه‌م تابلێته‌ به‌ كۆمه‌ڵێك ئه‌پڵیكه‌یشنه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كان ده‌كرێت له‌وانه‌ Xbox live وNetflix وچه‌ندان ئه‌پڵیكه‌یشنی تریش. ئه‌م تابلێته‌ USB 2.0 وپۆرتی HDMI-out هه‌یه‌. له‌گه‌ل كامێرای پێش وپاش وپڕۆسێسه‌رێكی باش به‌ناو وتایبه‌تمه‌ندی Intel Ivy Bridge Core i5 processor به‌ سیسته‌می ساردكه‌ره‌وه‌وه‌.  ئه‌م تابلێته‌ به‌ په‌نجه‌ و به‌ stylusیش ئیشی له‌سه‌ر ده‌كرێت.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌م تابلێته‌ به‌ دوو ڤێرشن ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ یه‌كێكیان Windows 8 Pro  له‌سه‌ره‌ و ئه‌وی تریان Windows RT له‌سه‌ره‌ ، ئه‌وه‌ی كه‌ Windows 8 Pro به‌ قاباره‌ی هارددیسكی 64 و 128 ده‌كه‌وێه‌ بازاڕه‌وه‌ و ئه‌وه‌یشی كه‌ Windows RT له‌سه‌ره‌ به‌ قه‌باره‌ی هارددیسكی 32 و 64 ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌.

چه‌ند وێنه‌یه‌ك له‌ تابلێته‌كه‌ له‌ ناو ده‌ستی ڕۆژنامه‌ نوسان:

سه‌رچاوه‌ی وێنه‌ و هه‌واڵه‌كه‌ BGR به‌ڵام ڤیدیۆكه‌ Laptopmag

 

بۆچونی تۆ