10
ئای ئۆ ئێس 26, تشرینی دووه‌م 2016 بۆچوون

باشترین وێنەی سێڵفی بگرە + زانیاری

1480155368303

سێڵفی کە ئێستا زۆری و بە تایبەت له گەنجەکاندا باوە، یەکێکە لە کاریگەرترین کردارە باوەکان و ڕۆژانە چەندین وێنە دەبینین یاخوود خۆمان دەیگرین، سێڵفی بریتیە له گرتنی وێنەیەکی تایبەتی خۆت یان چەند کەسێک به یەکەوە.
سێڵفی ئەو جۆرە وێنەیەیە، کە فۆتۆگراف وێنەی خۆی دەگرێت بە بەرزکردنەوەی قۆڵی و بە کامێرایەکی پێشکەوتوو، وە بە کامێرای پێشەوە، پاشان بڵاوکردنەوەی وێنەکە بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. لە نزیک نێوەندەکانی سەدەی ۱۹ ڕۆبەرت کۆرنلیوس وێنەیەکی خۆی گرت، بەڵام ئەو کاتە هیچ ناوێک بەناوی سێڵفی نەبوو، چونکە ئەوە بۆ ماوەی سێ ساڵە کە زانکۆی ئۆکسفۆرد ناوی “سێڵفی” لەو جۆرە وێنانە ناوە.

بێگوومان زۆربەمان حەزدەکەین جوانترین وێنەی سێڵفی بگرین کاتێک بمانەوێت لەگەڵ کەسێکی ناودار یان هاوڕێیەکدا بە جوانترین شێوە دەربکەوین، ئێستا ئامێرەکان خاوەن چەندین ئەپی تایبەتن بۆ گرتنی وێنەی سێڵفی بە جوانترین شێوە و تایبەتمەندی بەرز و ناوازە..
لە مۆبایلەکاندا چەندین ئەپی گرتنی وێنەی سێڵفی هەن، زۆرێکیان زۆر باشن و لە مۆبایلەکانتاندا هەن. دەتوانین بڵێین کە ئەپێک هەیە لە زۆرترین تایبەتمەندیەکان هەڵدەگرێت و ڕوونیەکی باشمان دەداتێ.

retrica
ئەپی Retrica دەتوانین بڵێین خاوەن زۆرترین داگرتنی هەیە، وە خاوەن چەندین هەوادارە و لە پێدانی ئەستێرەکان پلەیەکی باشی هێناوە لەلایەن پێگەکانەوە.
تایبەتمەندی و کاریگەرەکانی ئەپەکە، وا لە وێنەکەت دەکەن ڕوونیەکی جیاواز و تایبەتیان هەبێت، بە بوونی تیشک (فەوکس) بۆ سەر شتەکان..

تایبەتمەندیەکانی تری ئەپەکە:

  • خاوەن نزیکەی ٥۰ کاریگەر (ئیفێکت)ـی ناوازە و جیاوازە، شێوازێکی جیاواز و ڕەنگ و ڕوونیەکی جیاوازتر.
  • دانانی چوارچێوەی ڕەش بەدەوری لەشی بەکارهێنەر و بەخشینی ڕووکارێکی جوان.
  • دانانی کات گرەوە بۆ وێنەگرتن بە ماوەی جۆری ۳ چرکەیی و ۱۰ چرکەیی، ئەمەش بۆ وێنەگرتنێکی بە کۆمەڵ بەکاردەهێنرێت.
  • گرتنی کورتە ڤیدیۆ بە شێوەی وێنە و وێنەی جووڵاو GIF.
  • دیاری کردنی ناوچەکەت Add location بۆ ناسراوکردنی وێنەکه بە شوێنەکەت و زانینی ئەو شوێنەی وێنەکەت تێدا گرتووە.
  • دیاری کردنی ڕوونی وێنەکەت بۆ هەردوو کامێرا بە ڕوونی Low و High، وە تایبەتمەندی ڵێڵ کردنی دەورووبەری وێنەگر بە شێوەیەکی زۆر جوان.

له تایبەتمەندیە ناوازەکانی تری ئەپەکە، تیشککردنی وێنەکانە بە کرتە کردن، وە دەتوانیت وێنەیەک لە ناو ئەلبومەکانی خۆت هەڵبژێریت و بە Retrica کاریگەری بکەیت. چەندان تایبەتمەندی تر.

بۆچونی تۆ