10
ئەپ و نەرمەکاڵا 26, تشرینی دووه‌م 2016 بۆچوون

لەمەودوا نەرمەکاڵای VLC پشتگیری لە ڤیدیۆی°360 پلەیی دەکات

downloadلە نوێترین نوێکردنەوەییدا، نەرمەکاڵا ناودارەکەی کۆمپیوتەر (VLC)، پشتگیری لە ڤیدیۆی ۳٦۰ پلەیی دەکات.
وەکو ئەوەی دەزانین، نەرمەکاڵای VLC Player کە نەرمەکاڵایەکی ناوداری سیستەمەکانی کۆمپیوتەرە و بۆ لێدانی هەر ڤیدیۆیەک کە بتەوێت چونکە پشتگیری هەر جۆرە ڤیدیۆیەک دەکات (هەموو جۆرە فۆڕماتێک) کە بتەوێت. نەرمەکاڵایەکی پڕۆفیشناڵ و بێ کێشەیە، لەبەر ناوازەیی نەرمەکاڵاکە دەتوانین پرسیاری ئەوە بکەین: چ جۆرە ڤیدیۆیەک هەیە کە ئەم نەرمەکاڵایە توانای خوێندنەوەی نەبێت؟ بێگوومان جۆرایەتی ڤیدیۆکان وامان لێدەکات ئەو نەرمەکاڵایە دابگرین کە توانای خوێندنەوەی هەموو جۆره ڤیدیۆ فۆڕماتێکی هەبێت، چونکە هەموو جۆرە نەرمەکاڵایەک توانای خوێندنەوەی هەموو جۆرە فۆرماتێکی ڤیدیۆی نیە.. نەرمەکاڵای VLC لە هەنگاوێکی نوێیدا پشتگیری خۆی ڕاگەیاند بۆ ڤیدیۆ فۆڕماتی ۳٦۰ پلەیی، بەمەش دەتوانیت لە ئێستەوە ڤیدیۆکانت بەم نەرمەکاڵایە لێبدەیت. ڤیدیۆی ۳٦۰ پلەیی تایبەتمەندی و چێژێکی تایبەتی هەیە و لەمەودوا دەتوانیت ئەو ڤیدیۆیانەی کە لە جۆری ۳٦۰ پلەیین، بە نەرمەکاڵایەکی پڕۆفیشناڵ پێی بکەیت.
نەرمەکاڵاکە بێجگە لە سیستەمەکانی کۆمپیوتەر، بۆ سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێسیش بەردەستە بەڵام ئەو تایبەتمەندیانەی کە نەرمەکاڵاکە لەسەر سیستەمی کۆمپیوتەردا هەیەتی، بە پێچەوانە لەسەر مۆبایلەکان هەمان تایبەتمەندی نیە، بەڵام دەستەی گەشەپێدەرانی ئەپەکە دەڵێن لە داهاتوودا تایبەتمەندیەکە بۆ مۆبایلەکانیش بەردەست دەکەین.
نەرمەکاڵاکە لە ساڵی داهاتوودا پشتگیری زیاتری ئامێرەکان دەکات، کە ئەوانیش ئامێرەکانی HTC Vive و Google Dydreamن. کرتە بکە بۆ نوێکردنەوەی نەرمەکاڵای VLC بۆ سیستەمی ویندۆوز و ماک و لینوکس:

تاگەکان Update VLC pleyer
بۆچونی تۆ