10
ئەپ و نەرمەکاڵا 26, تشرینی دووه‌م 2016 بۆچوون

لە رێگای نەرمەکاڵای “چێشتخانە” فێرە دروستکردنی خواردن بە بە زمانی شیرینی کوردی

chstنەرمەکاڵای زۆرمان هەیە لە بوارە جیا جیاکان بەڵام ئەمجارە بە پێویستم زانی جیا لە بابەتەکانی پیشوترمان  نەرمەکاڵایەکی بەهێزئامادە بکەم بۆتان، تایبەت بە دروست کردنی خواردن بە زمانی شرینی  کوردی بکەمە دیاری بۆ فێرخوازانی خۆشەویستمان فێرخوازان دەتوان لە رێگای ئەم نەرمەکاڵایەوە زۆر بە ئاسانی فێرە دروست کردنی خواردن بن، ئەم نەرمەکاڵایە لایەن زۆر بەرێز “شوان ”  بەرهەم هێندراوە ئەم بەرێزە خاوەنی چەند نەرمەکاڵای جۆراو  جۆری ترە کە بە زمانی شیرینی کوردی بەرهەمی هێناونن، ئێمە بەناوی ستافی کەی ئای تی ئێن دەست خۆشی لێ دەکەین هیوادارین بەردەوام بێت لە دروست کردنی ئەم جۆرە نەرمەکاڵایەنە بەزمانی کوردی ، لە ئیستادا ئەم ئەپە بە چەند گۆرانکاریەک بەردەستە بۆ سیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید کە لە وەشانەی  پێشوتر جۆرەکانی خواردن زۆرن نەبوو بەڵام لە وەشانی ٢ گۆرانکاری زۆر کراوە کە ٢٠٠ جۆر خواردنی بۆ زیادكراوە،

ئەم نەرمەکاڵایە لە چەند كۆمەڵەیەك پێكدێت واتا بەش بەش جیاكراوەتەوە ئەمەش بۆ تۆی ئازیز و ئاسانكاری لە دۆزینەوەی خواردنەكان ئەویش بۆ بەشەكانی:

  • خواردنی بەیانیان
  • خواردنە بەناوبانگەكان
  • خواردنە كوردیەكان
  • شۆرباكان ( سوپەكان )
  • زەلاتەكان
  • كێكەكان
  • شەربەتەكان
  • بەستەنیەكان ( ئایسكرێمەكان )

bbbbbbbbbbbbbbbbbbbbbكاتێك تۆ هەر خواردنێك دەكەیتەوە وێنەیەكی خواردنەكە دەبینی وە هەنێك لە خواردنەكان كورتە باسێكیان لەگەڵدایە.

پلەی گەرمی بۆ هەنێك لە خواردنەكان دیاری كراوە.

بۆ هەموو خواردنەكان ڕێژەی لێنان بۆ كەسەكان دیاری كراوە , واتا پێت دەڵێت ئەم خواردنە بۆ چەند كەسە وە دەشتوانی دەستكاری بكەی زیاد و كەمی بكەی بە گوێرەی كەسەكان كە خواردنەكەی بۆ ئامادە دەكەی, لەوەش گرنگتر كاتێك تۆ ژمارەی كەسەكان زیاد دەكەی یان كەم دەكەی ڕێژەی پێداویستیەكان گۆڕِانكاری بەسەر دا دێت.

بۆ هەموو خواردنەكان ئاگاداركەرەوە دانراوە واتا پێت دەڵێت ئەم خواردنە چەند كاتی دەوێت,وە لە مۆبایلە زیرەكەكان ڤێرشنی 4.4.4 بەرەو سەر كاتەكە وەك ئاگاداركەرەوە ( ئەلارم ) دادەنرێتەوە واتا كاتێ چێشتێك بەسەردەنێی كاتەكە دادەگریت و كە تەواو بوو و كوڵاندی جەرەست بۆ دەكات.

پێداویستیەكان بە ڕیژەو یەكەوە نوسراوە ڕێژەكان گۆڕانكاری بەسەردادێت كاتێك تۆ دەستكاری ژمارەی كەسەكان دەكەی.

لە ئامادەكردنی بەشێوەیەكی پوخت باسی كرداری ئامادەكردنەكە دەكات هەنگاوبەهەنگاو.

دوگمەی دڵخوازان ئەگەر گرتەت كرد ئەوە راستەوخۆ ئەم خواردنە دەچێتە لیستی دڵخوازانت, كە دواتر بە ئاسانتر دەیدۆزیەوە لە لیستی بەشی دڵخوازانت.

دوگمەی ناردن ( شێر ) ئەگەر بتەوێت بڵاوی بكەیتەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان یان بۆ هاوڕێیەكت تەواوی ئەم خواردنە بنێری تا ئەویش فێریبێت, ئەوە ئەم دوگمە داگرە جا لە ڕێگەی نامە یا ماسنجەر و فەیسبوك یان ڤایبەر یان وتس ئەپ یان تانگۆ یان ئیمێل یان هەر ڕێگایەكی ناردنی تر دەتوانی بینێری.

لە لیستی مینودا یەكەم هەڵبژاردە نوسراوە

(( ناردنی لیستی كڕینی پێداویستیەكان ))

مەبەست لەمە چیە؟ تۆ ئەگەر دەتەوێت خواردنێك ئامادەكەی ئەوە پێویستت بە كڕینی پێداویستیەكانە بۆیە دەتوانی تەنها لیستی پێداویستیەكان بۆ كەسێك كە لە بازاڕە بینێری بە نامە یان هەر ڕێگایەكی ناردنی تر.

وە دوگمەی گەڕان تۆ دەتوانی لە خواردن بگەڕێی لە ناو بەرنامەكە بە نوسینی ناوی خواردنەكە بە پیتی كوردی تا ئاسانتر بیدۆزیتەوە.

لە كۆتایدا ئەگەر تۆ فێری خواردن نەبویت ئەوا پێویست ناكات پەنا بەریت بۆ خول و كڕینی رێنمای خواردن دروست كردن كە بۆ ماوەیەكی كاتیە ,, بێ‌ دوودڵی ئەم نەرمەکاڵایە بەشێوەیكی خۆرایی دەتوانیت دایبەزێنیت لەم بەستەرەی خوارەوە

کرتە لێرە بکە

بۆچونی تۆ