ئەپ و نەرمەکاڵا 27, تشرینی دووه‌م 2016

بۆشایی زیاتر بە بیرگەی مۆبایلەکەت بدە لە ڕێگەی پاشەکەوتکردنی سەرهێڵ!

google-phtoeeئایا تۆش وێنە و ڤیدۆیەکی زۆر دەگریت و لە کۆتایدا هیچ بۆشاییەک لە بیرگەی مۆبایلەکەت نامێنێ وە نازانیت چۆن چارەیان بکەیت؟ بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە بیرگەی مۆبایلەکانیان ۱٦ گێگابایتە، وە لە کاتێکیشدا نەتوانین وێنە و ڤیدیۆکان بکەینە ناو کۆمپیوتەر، بۆیە لە ڕێگەی ئەم بابەتەوە چارەسەری بکە,لە ڕێگای پاشەکەوتکردنی سەر هێڵ، دەتوانیت کێشەکەت چارەسەر بکەیت و بیرگەیەکی زیاتر بە مۆبایلەکەت بدەیت، کەوا ئەپەکە هەڵدەستێت بە بارکردنی وێنەکان و ڤیدیۆکان لەسەر ئیمەیڵی تایبەتی خۆت، کە ئەویش جیمەیڵە.کۆمپانیای گووگڵ خاوەن ئەپێکی تایبەت بە وێنە و ڤیدیۆکانە، کەوا لە ڕێگەیەوە دەتوانیت سەرپەرشتی وێنە و ڤیدیۆکانی مۆبایلەکەتی پێ بکەیت، کە ئەویش ئەپی Photosـە، کە لە هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس دەستدەکەوێت. ئەم ئەپە تایبەتمەندی پاشەکەوتکردنی وێنە و ڤیدیۆکانتی هەیە و لە ڕێگەی تەنها کرتەیەک و بە شێوەیەکی ئاسان دەتوانیت کارەکە ئەنجامبدەیت.

چۆنیەتی پاشەکەوتکردنی وێنە و ڤیدیۆکانت:

پێویستیەکان:

– ئینتەرنێت.
– ئەپی (Google Photos).
– ئیمەیلێکی (Gmail). بۆ چۆنیەتی دروستکردنی Gmail کرتە لێرە بکە

سەرەتا ئەپڵیکەیشنەکە بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بە دەست بهێنە لەم بەستەرەی خوارەوە.

بۆ سیستەمی ئەندرۆید کرتە لێرە بکە

بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس کرتە لێرە بکە

یاخود دەتوان لە رێگای سایتی سەرەکی ئەپڵیکەشنەوە کارەکەت ئەنجام بدە کرتە لێرە بکە

چۆنیەتی پاشەکەوتکردنی وێنە  ڤیدیۆکان لە (Google Photos):
کاتێک ئەپەکە دەکەینەوە، لە بەشی لای ڕاست چەند بەشێک هەیە، لەوانە بەشی Free up Space، کرتەی لێدەکەین و پاشان کرتە له بەشی Free up Device Storage دەکەین، کە ئەم بەشە تایبەتە بە بارکردنی وێنە و ڤیدیۆکانت. دوای ئەوە کرتە لە بەشی (Back up Sync دەکەین و بەشەکە ON دەکەین، پاشان پێویستە ئیمەیڵێک دیاری بکەین بۆ ئەوەی وێنە و ڤیدیۆکانمان لەسەر ئەو ئیمیڵە پاشەکەوت بکەین کە دەمانەوێت.
ئێستا بە فراوانی ۱٥ گێگابایت بیرگەی خۆڕاییمان هەیە، دەتوانین لە ناو وێنە و ڤیدیۆکاندا ئەو وێنەیەی یاخوود ئەو ڤیدیۆیەی کە دەمانەوێت، دەتوانیت پاشەکەوتی بکەین، بەمەش لەناو مۆبایلەکەتدا دەسڕدرێتەوە و دەچێتە بیرگەی هەوری ئیمەیڵەکەت.
بەڵام لە سیستەمی ئای ئۆ ئێسدا پاش ئەوەی کە وێنەیەک یاخوود ڤیدیۆیەکمان پاشەکەوت کرد، بۆ ئەوەی ئەو شتەی کە بارمان کرد لە مۆبایلەکەدا بسڕدرێتەوە، پێویستە سێری بەشی (Recently Deleted) بکەین لە Camera Roll و پاشان ئەو شتانەی کە تێیدایە دەیسڕینەوە.
هەر کاتێک بێت دەتوانیت وێنە و ڤیدیۆکانت بگەڕێنیتەوە، بەڵام بۆ ئەوەی وێنە و ڤیدیۆکانت ببینیت پێویستە مۆبایلەکەت بە هێڵی ئینتەرنێتەوە پەیوەست بووبێت.

بۆچونی تۆ