مۆبایل و تابلێت
29, تشرینی دووەم 2016
کۆمپانیای Coolpad مۆبایلی Coolpad changer 1Cـی لە چین بڵاوکردەوە.
کۆمپانیای Coolpad لە دوای بڵاوکردنەوەی مۆبایلی Cool 1 لە مانگی ٨ی ئەمساڵ، کۆمپانیاکە دووەم مۆبایلی خۆی بەناوی Cool Changer 1C لە وڵاتی چین بڵاوکردەوە، کە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای LeEco بەرهەمهێنراوە.

مۆبایلەکە بەپێی ئەو تایبەتمەندیانەی هەیەتی خاوەن نرخێکی گونجاو و هەرزانە، کە تەنها نرخی ۱۳۰$ـە.
ڕوونمایەکی بە قەبارەی ٥.٥ ئینج هەیە بە ڕوونی ۱۰٨۰ پێکسڵ. بە پڕۆسێسەری ٦٥۲ سناپدراگۆنی کۆمپانیای کوالکۆم کاردەکات. ۳ گێگابایت ڕام و ۳۲ گێگابایت بیرگەی مۆبایلەکە. پاتریەکی بەهێز بە توانستی ٤۰٦۰ میلی ئەمپێر. کامێرای پێشەوە ٨ مێگاپێسڵ، کامێرای دواوە ۱۳ مێگاپێکسڵ. بە ڕووکاری LeEco eUI کاردەکات لەسەر وەشانی ئەندرۆید ٦.۰.
نرخی ئامێرەکە ۱۳۰$ ئەمریکی و ٨۹۹ یوانی چینی دەبێت.
سەرچاوە: GSM Arena
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.