گەرمترین 1, كانونی یه‌كه‌م 2016

هواوەی پلانی ڕەوانەکردنی ئەندرۆید نوگەتی بۆ زنجیرەیەک لە مۆبایلەکانی ڕاگەیاند

id545766_1

هواوەی هەمیشە دەیەوێت پێشەنگ بێت و هەر لەگەڵ ڕاگەیاندنی هواوەی مەیت ٩ دا وەشانی نوگەتی ئەندرۆیدی جێگیرکردبوو و وەشانی ڕووکارەکەی کە بە EMUI 5.0 ناسراوە نوێکردبووە و چەندین گۆڕانکاری ڕیشەیی ئەنجامداوە لە ڕووکارە نوێیەکەیدا.

بەم بۆنەیەوە لقی هواوەی وڵاتی ئیتاڵیا لیستی ئەو ئامێرانەی بڵاوکردووەتەوە کە لەداهاتوویەکی نزیکدا ئەندرۆید نوگەت ٧ بە ڕووکاری EMUI 5.0 پێدەگات و ئەوانیش ئەمانەی خوارەوەن:

  • Huawei P9
  • Huawei P9 Plus
  • Huawei P9 Lite
  • Huawei Mate 8
  • Huawei Nova
  • Huawei Nova Plus

بیرمان نەچێت ئەم لیستە پەیوەندی بە مۆبایلەکانی Honor  نییە چونکە Honor ناوە بڕاندێکی جیایە و تەنها خاوەندارییەتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هواوەی. هەروەها ئەوانەیشی خاوەنی مەیت ٩ـن دەبێت ئەوە بزانن ئەوا ئەم مۆبایلە هەر لە بنچینەدا ئەندرۆید نوگەتی لەسەرە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان ئەمە دوایین لیستی مۆبایلەکانی هواوەی نییە کە ئەندرۆید نوگەتیان پێدەگات بەڵکو پێشبینی دەکرێت Huawei P8 ـیش ئەندرۆید نوگەتی پێ بگات. بەهەرشێوەیەک بێت ئەوا ئەم لیستەی سەرەوە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو ئەندرۆید نوگەتیان پێدەگات بەبێ ئەوەی کات و بەرواری دیاریکراوی گەیشتن بە ئامێرەکانیان بڵاوکردبێتەوە.

سەرچاوە ئەردرۆید

بۆچونی تۆ