بابەتی گرینگ
1, كانونی یهكهم 2016
دزەکراوەکان و زانیاری تەواوی مۆبایلی Nokia D1C کە بە سیستەمی ئەندرۆید کاردەکات.

پێشتر زانیمان کە ساڵی ۲۰۱۷ ساڵی گەڕانەوەی کۆمپانیای نۆکیا دەبێت بۆ بازرگانیەکانی و گەڕانەوەی دەبێت بۆ بازاڕی مۆبایلە هۆشمەندەکان، ئەمە لەلایەن نۆکیاوە چەند جارێک پشتڕاستکرایەوە.
گەڕانەوەی کۆمپانیا فنلەندیەکە ئەمجارە جیاواز دەبێت لە ساڵانی پێشتر، بەهۆی ئەوەی کە لە نوێترین بەرهەمیدا بە ناونیشانی بازرگانی خۆی بڵاویدەکاتەوە، کە مۆبایلی Nokia D1C یە و نوێترین بەرهەمی نۆکیا دەبێت لە ساڵی داهاتوو، ئاشکرا کراوە کە مۆبایلەکە لە کۆنگرەی MWC و کۆتاییەکانی مانگی ۲ نمایشدەکرێت.
وێنەیەک لەلایەن پێگەی IT Home ەوە بڵاوکراوەتەوە بە پێگەکاندا، کە گوایە وێنەیەکی دزەپێکراوی مۆبایلەکەیە، وەکو لە وێنەکە دیارە ناونیشانی بازرگانی نۆکیای پێوەیە:

مۆبایلەکە بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید کاردەکات بۆ یەکەمجار لە مۆبایلەکانی نۆکیادا و وە تەواوی تایبەتمەندیەکانی دزەیپێکراوە بە پێگەکاندا.
تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی Nokia D1C:
- چاوەڕواندەکرێت لەسەر وەشانی ئەندرۆید نووگەت بێت.
- ڕامی مۆبایلەکە سێ گێگابایت دەبێت.
- پڕۆسێسەرەکەی سناپدراگۆن ٤۳۰ دەبێت بە خێرایی ۱.٤ گێگاهێرتز لەگەڵ پڕۆسێسەری گرافیک ئەدرێنۆ ٥۰٥.
- کامێرای دواوەی ۱٦ مێگاپێکسڵ و کامێرای پێشەوەی ٨ مێگاپێکسڵ دەبێت.
- ڕوونی ڕوونماکەی ۱۰٨۰ پێکسڵ دەبێت. بە قەبارەی ٥ ئینج.
چاوەڕوانی ئەوەش دەکرێت کە مۆبایلەکە بە دوو جۆر مۆدێل بخرێنت ڕوو، کە ئەمەیان تایبەتمەندی جیاوازتر لە خۆ دەگرێت، تایبەتمەندیەکانی مۆدێلی دووەم:
ڕام: ۲ گێگابایت.
ڕوونما: بە ڕوونی ۱۰٨۰.
کامێرا: کامێرای پێشەوە ٨ مێگاپێکسڵ، کامێرای دواوە ۱۳ مێگاپێکسڵ.
هەردوو مۆبایلەکە بە تایبەتمەندی پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٤۳۰ و بیرگەی ۱٦ گێگابایتی و وەشانی ئەندرۆید نووگەت دەبن.
سەرچاوە: Nokia Power User/تیک فویس
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.