ئەندرۆید
2, كانونی یهكهم 2016
سۆنی ئەپی ڕووکاری PlayStationی بۆ ئەندرۆید بڵاوکردەوە

ئەگەر زانیاریت هەبێت یاخوود بەکارهێنەرێکی مۆبایلەکانی ئێکسپێریا بیت دەزانیت کە کۆمپانیای مۆبایلەکەت خاوەن چەندین ئەپ و پێوەکراوە، بە تایبەت ڕووکارەکانی مۆبایل کە خاوەن چەندەها ئەپی ڕووکاری تایبەتە، کە تایبەتە بە مۆبایلەکانی کۆمپانیای سۆنی.
ڕووکارەکانی مۆبایلەکانی ئێکسپێریا هەمیشە تایبەتمەند دەبن بەو شتەی کە لە ژیانی ڕۆژانەدا ناودار و خوازیارن.. ڕووکارەکان لەسەر شێوەی چەندین بوار گەشەپێدەدرێن، لەوانە فیلم و یاری و ئامێرەکان و Life Style.

ئەوەی لێرەدا دەیڵێن، سۆنی بە نیازە ٥ ئەپی ڕووکار بەردەست بکات بۆ بەکارهێنەرانی ئێکسپێریا بە بۆنەی بۆنەی تایبەتی بەشی یاری سۆنی. یەکەم لەو ڕووکارانە ڕووکاری Playstationـە کە ڕووکارێکی نوێی مۆبایلەکانی ئێکسپێریایە و دوێنێ بەردەستکراوە، کە لەسەر ئامێری یاری پلەیستەیشن ٤ نەخش کراوە و ناسێنراوە ڕووکارێکی نوێی جوانە و لەوانەیە جێی خواستی گەیمەران بێت و بیانەوێت لەسەر پاشبنەمای مۆبایلەکانیان هەبێت.
بۆ ئێکسپێریا دایبگرە
ڕووکارەکە هەموو جۆرە دووگمەیەکی سیستەم دەگرێتەوە و ڕەنگی جیاواز دەدات بە مۆبایلەکە، پاشبنەمای تایبەتی هەیە بۆ بەشی سەرەتا و بەشی داخراو. چەند وێنەیەک:

محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.