ڕێنمایی 28, كانونی یه‌كه‌م 2016

چۆن دەزانیت پاتری ئایفۆنەکەت چەند جار شەحن کراوە؟ تەندروستی چۆنە؟

بێگومان پاتری ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بە تێپەڕبوونی کات توانستیان دادەبەزێت و هەندێکیان لەبەرئەوەی بەباشی بارگاوی و شەحن کراونەتەوە لەکاتی بەکارهێنانیان باشتر خۆدەگرن و بۆ ماوەیەکی درێژتر دەمێینەوە و هەندێکیشی لەبەر مامەڵەی نەشیاو و نەگونجاو تەمەنیان کەمتردەبێتەوە و کەمتر خۆ دەگرن. ئەگەر پاتری ئامێرەکەت جا چ لاپتۆپە یان مۆبایل تەمەنی لە ١٥ خولەک کەمتربووەتەوە ئەوا بێگومان پێویستی بە گۆرین هەیە و پێویستە پاتریەکەی بگۆریت. بۆ ئەم مەبەستە لەخوارەوە بەچەند ڕێگەیەک پشکنین بۆ پاتری ئایفۆنەکەمان دەکەین و لێی دەڕوانین بزانین چۆنە و چەند جار بارگاوی واتە شەحن کراوە.

بەڕێزان بۆ زانینی تەندروستی و ڕێژەی خولەکانی شەحنکردنەوە ماوەیەک لەمەوبەر دوو ئەپڵیکەیشنی باش لە ئەپستۆر بوونیان هەبوو کە بە وردی زانیاری لەسەر پاتری ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد دەدا بەڵام لەم دواییە و لەدوایین ئەپدەیت و نوێکردنەوەی ئەپەکان ئەپڵ بەشی خولەکانی شەحن کردنەوەی بە گەشەپێدەری ئەم دوو ئەپە سڕیوەتەوە و تەنها ئێستا دەتوانین بزانین تەندروستی پاتریەکە چۆنە و بۆ زانینی خولەکان ئێمە کۆمپیوتەر بەکاردەهێنین.

سەرەتا بۆ زانینی تەندروستی یەکێک لەم دوو ئەپڵیکەیشنە دابەزێنە:

بۆ زانینی تەندروستیی پاترییەکە من ئەوەی یەکەم بەکاردەهێینم و ئێوەش ئەو دابەزێین و بیکەنەوە و دەبینن یەکەم شاشە کە دێتە بەردەمت ئاماژەیەکە بۆخۆی. بۆ نمونە کە بەم شێوەیە بێت:

ئەگەر سەرەنج بدەین دەبینین Wear Levelـی ٣.٥% کە ئەمە توانستی پاتریەکەیە و ئەو ڕێژەیە دابەزیووە بەڵام هێشتاش هەر بە Perfect دیاری کراوە و نوسراوە پاتریەکە هیچ کێشەیەکی نییە و پێویست بە شڵەژان ناکات. ئیتر بەگوێرەی ئاستی توانستی پاترییەکە ئەم بەشەی ئەم ئەپە زانیاری دەدات و لە ئاستی پاترییەکە ئاگادارت دەکاتەوە. جگە لەوە ئەم ئەپە چەندین زانیاری تری تێدایە کە لە پەشی Battery Details دەردەکەون و تێیدا زانیاری لەسەر توانستی ماوەی ژیانی پاتری بە ڕێژەی سەدی و کاتی بەردەست بۆ هەر یەک لە تۆڕی وایفای و ٣ جی و ئیتر ڤیدیۆ و ئەمانە دەبینرێت.

ئەوەی ماوە باسی بکەین ئەوەیە چۆن بزانین پاتری ئایفۆنەکە چەند خول شەحنی تەواو کراوەتەوە واتە لە سفر بۆ ١٠٠؟ لە ڕاستیدا پێشتر هەر بەم دوو ئەپەی پێشتر ئاماژەم پێیدا دەکرا بەڵام ئەپڵ ئەو دوو گەشەپێدەرەی ناچارکرد کە خولەکانی شەحن کردنەوە لە ئەپەکەیان بسڕنەوە و ئێستا بەم ئەپانە ناتوانرێت بکرێت. بۆیە ئێمە لەڕێگەی کۆمپیوتەرەوە و لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی ئایتوڵز خولەکانی شەحنکردنەوە دەردەخەین. بفەرموو سەرەتا کلیک بکە بۆ داگرتنی نەرمەکاڵای ئایتوڵز بۆ کۆمپیوتەر

دوای داگرتن ئێستا ئایتوڵز دابەزێنە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت و پاشان بیکەوە بەڵام وریابە دەبێت نەرمەکاڵای ئایتونزیشت هەبێت ئەگەرنا ئایتوڵز کارناکات بەبێ ئەو. دوای ئەوەی کردتەوە ئامێرەکەت بە کەیبڵ پەیوەست بکە و دەبینیت بەم شێوەیە ڕووپەڕی ئایتوڵز دەردەکەوێت و ئەوەی من دیاریم کردووە لەسەر وێنەکە ئەمە ئەو خولانەیە کە ئایفۆنەکە شەحنکراوە.

ئیتر بەمشێوەیە دەتوانن بزانن ئایفۆنەکەتان چەندجار شەحن کراوە و توانستی پاترییەکەی لە چ ئاستێکدایە. بەهیوای سودبینین و بڵاوکردنەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.

تێبینی: هەمان ڕێگە بۆ ئایپاد و ئایپۆدیش دەگونجێت.

بۆچونی تۆ