ئەپ و نەرمەکاڵا
5, کانوونی یەکەم 2016
چۆنیەتی پەیوەستکردنی مۆبایل و گواستنەوەی ناوەڕۆکی ڕوونمای مۆبایلەکەت بۆ تێلەفزیۆن.

کارێکی سەخت نیە ئەگەر بتەوێت وێنەیەک یان ڤیدیۆیەک کە لە ناو مۆبایلەکەتدا هەیە، بیگوازیتەوە بۆ سەر ڕوونمای تێلەفزیۆن، ئەگەر تۆ ڕۆژانێک خواستت هەبوو کە ئەم کارە ئەنجامبدەیت، لێرە ڕوونکردنەوەی کارەکە هەیە.
لە ڕێگەی وایفایەوە شتێکی ئاسان و خێرا دەبێت کە بتەوێت ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی لە مۆبایلەکەتدا هەیە، ڕاستەوخۆ بیانگوازیتەوە بۆ سەر تێلەفزیۆنە زیرەکەکان، لەوانە LG، سۆنی، سامسۆنگ، پاناسۆنیک، هتد.. ئەم ئامێرە تێلەفزیۆنانە پشتگیری وایفای دەکەن و بە شێوەیەکی ئاسان و دۆستانە لەگەڵ مۆبایل و تاپلێتەکان پەیوەست دەبێت، ئەویش لە ڕێگەی ئەپی Google Cast. ئەپی گووگڵ Cast بە باشترین شێوە، ئاسانترین شێوە، پشتگیری لە ئامێرە زیرەکەکان دەکات. ئەپەکە ڕێگەت پێدەدات بە ئاسانترین شێوە کارەکەت ئەنجام بدەیت بە چەند هەنگاوێکی سادە.
چۆنیەتی کارپێکردن:
- دڵنیابەرەوە لەوەی کە مۆبایلەکەت و تێلەفزیۆنەکەت پەیوەست بوون بە ئینتەرنێتەوە.
- دڵنیا بەرەوە لەوەی لە مۆبایلەکەتدا یاخوود تاپلێتەکەت تایبەتمەندی Cast هەیە، یاخوود Mirroring و هەر تایبەتمەندیەکی تری تایبەت بە گواستنەوە.
- کرتەی لێبکە و ئەو ئامێرە تێلەفزیۆنە هەڵبژێرە کە دەتەوێت.
- کاتێک دڵنیابوویتەوەی لەوەی وێنۆچکەی Mirroringـەکە پڕ بوویەوە، ئەوا مۆبایلەکەت پەیوەست بووە.
- پاشان لە ئەپی Google Photos یاخوود Music، دەتوانیت بە کرتە کردن لە وێنۆچکەی Mirroring ڕاستەوخۆ وێنەکان یاخوود ڤیدیۆکان بگوازرێنەوە بۆ تێلەفزیۆن.
ئەپەکە پشتگیری لە چەندەها ئەپ و بابەتی جۆراوجۆر دەکات، لەوانە ئەپەکانی فیلم، یاری و میوزیک و ئەلبوومەکان. بۆ وێنە و ڤیدیۆ ئەپەکە پشتگیری لە ئەپەکانی Google photos ،Youtube ،Hulu ،Pixlr و بۆ میوزیک و دەنگ پتشگیری لە Google Music دەکات، وە چەندەها ئەپ و جۆری تر.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.