بابەتی گرینگ
5, كانونی یهكهم 2016
ئێستا سیانۆجینمۆد ۱٤.۱ بۆ Galaxy S3 و چەندانی تر بەردەستە

لە ماوەی ڕابردوودا سیانۆجین وەشانی ۱٤.۱ پشتگیری لە چەندین ئامێرە مۆبایلە ئەندرۆیدەکان کرد، لەوانە مۆبایلەکانی نێکسس و سۆنی، لە ئێستاشدا گەشەپێدەران لە هەوڵی ئەوەدان کە وەشانەکە لەگەڵ مۆبایلی زیاتر بگونجێنن و له درێژەی ئەم کارەدا، لە ئێستادا چەند مۆبایلێکی تر دەتوانن ڕۆمی وەشانی ۱٤.۱ی سیانۆجین دابگرن و لەمەودوا پشتگیری دەکرێن، ئەمەش هەواڵێکی خۆشدەبێت بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە مۆبایلەکانیان لەسەر بنچینەی وەشانەکانی ڕابردوو بنچینە کراوە، بێگوومان بە بوونی ڕۆمێکی نافەرمی دەتوانیت ئەو شتانە بەدەستبهێنیت کە کۆمپانیای خاوەن مۆبایل ڕێگەی پێنادات. سیانۆجین ۱٤.۱ لەسەر وەشانی نووگەت بنچینە کراوە.
ئەو مۆبایلە نوێیانەی کە پشتگیری لە وەشانی ۱٤.۱ی سیانۆجین مۆد دەکەن:
Nextbit Robin ether
Samsung Galaxy S3 i9300
Motorola Moto X Pure Edition (2015) clark
Oppo R5/R5s Intl r5
Oppo R7 Plus (r7plus
LG G Pad 7 LTE v410
س: ئەندرۆید ئاثرتی، سیانۆجین.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.