تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

یوتیوب رووخساری جیهانی دا بە خاتونێکی کەم ئەندام

زۆر جار کەسێکی کەم ئەندام کە تەنها مێشکی کار دەکات بە کارە جوانەکانی سەرسامت دەکات . کاتێک خۆت هەڵدەسەنگێنیت دەبینی زۆر لاوازیت.بۆ وێنە لەم بابەتە نووسیم کە ئەم بەرنامەنووسە نابینایەی دانیشتووی شاری بەغدا زۆرتر لە 20 زمانی بەرنامەسازی دەزانێت.‍
کاتێک ئافرەتەکان بە لاسایکردنی جیهانی سەرمایەداری ،لە لایەن کۆمۆنی ڕەوشەنبیری پارەدار لە کوردستان بە شاجوان دادەنرێن و مێدیا خەساوەکانی کوردستان هەڵپەرکێی بۆ دەکەن و شانازی…دەمدابخەین باشترە.بەڵام پێوەر لەم شاجوانانە چییە !ئایا کەم ئەندامێک وەک ماریمار لەکوردستان دەتوانێت لەم کێبەرکێی کوردییە هاوبەش بێت ؟ ئایا بانگهێشت دەکرێت ؟ ئایا هەر ڕێگای دەدەن بچێتە ژوورەکە ؟(درووست نابێت)
بەڵام یوتیوب دەبێتە هۆکارێک بۆ ناساندنی کەم ئەندامێک بە ناوی ماریمار(Marimar) لە شاری کالیفۆرنیا ،کە بە هۆی دەرهاتنی گرێیێک (tumour)لە رووخساری، نە توانایی خواردنی هەیە نە دەتوانێت بە باشی هەناسە بکێشێت تەنانەت قسەکردن بە دژواری دەکات.بەڵام هەوڵ و کۆشش وای لێکرد کە کارە جوانەکانی ئێمە بە لای خۆیەوە ڕابکێشێت.
00016
دەتوانی لەم ڤیدیۆیە کەمێک لەگەڵ خاتوون ماریمار ئاشنا ببیت .

لە منداڵی بە هۆی گاڵتەی خەڵک ژیانێکی تەنها هەڵدەبژێرێت.بەڵام خواست و هەوڵی بۆ فێربوونی جوانکاری رووخسار بە شێوازی میکاژ وای لێکرد کە کاناڵەکەی زۆرترین سەردانکەر بە خۆیەوە سەرقاڵ بکات. دەڵێت کاتێک کە منداڵ بووم و دەچوومە بەر ئاوێنە دەمگووت :

من لە ڕابردوو جوان و قەشەنگ بووم.من حەزم لە هاندانی خۆم بوو ئینجا ئەو شتانە کە لە ناخم جوان بوون پێرستم دەکرد هەر ئەمانەش بووە هۆکاریک بۆ درووستکردنی دڵنیایی بە خۆم بۆ ساڵانێکی درێژ

کارەجوانەکانی لە 33 هەزار ماڵپەڕ بڵاو بووە.هەر چەندە کە ماریما ڕاهینەری وەرزشی زومبایە.

-خاتوون ماریمار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام زۆرتر لە 1400 بابەتی بڵاو کردووە کە 60 هەزار هۆگری هەیە.گۆڤارە ناودارەکانی مۆدێلینگ مانگانە چالاکیەکانی بە گوێی هۆگرانی دەگەیێنن.
a-file-photo-of-marimar-quiroa
ڕۆژنامەی دەیڵی مەیڵ گووتی کە ماریمار یەکێک لە زۆرترین کاناڵەکانی سەردانکەری جیهان لە یوتیوبە.
3747be8300000578-3742955-image-a-21_1471340106402
رۆژنامەی مایرۆر گووتی کە تۆمۆری ڕوخسارەکەی ماریمار ،یەکێک لەو شانسانەیە کە ئەم خاتوونەی کرد بە هەستێرەیێکی نێودەوڵەتی فێرکاری ماکیاژ.
گۆڤاری خەڵک یان گەل رێزی لەم فێرکاریانەی ماکیاژی خاتون ماریماری گرت و گووتی تەنها رێگا بۆ هێرش کردنە سەر گرێی روخساری بوو کە لەمنداڵی لەگەڵی ژیانی کردووە.
ماریمار زۆر جار راوێژکاری خەڵکان و فرۆشیاران دەکات بۆ کڕینی باشترین کالاو بەرهەم بۆ ماکیاژ کە لە ڕووی ئابووری قازانجی لێدەبات. هەر بۆییە زۆر یەک لە خاوەن دووکانەکان بۆ سوودی دوکانەکەیان بانگهێشتی دەکەن بۆ گرتنی وێنە لە گەڵیان.
m11

دوومانگ پێش کۆمپانیای یوتیوب بە هۆی ڕاکێشان و هۆگر بوونی 100 هەزار بەکارهێنەر لە کاناڵی خاتون ماریمار و هاوبەسکردنی فێرکاریە جوانەکانی ئەم خانمە قەشەنگە، خەڵاتێکی بەناوبانگی بۆ نارد .خاتون لە پەڕەی ئینستاگرامەکەی بڵآوی کردەوە.
m12
هەر بۆیە کورتە فیلمیکی بڵاو کردەوە لەم خەڵاتە کە 130 هەزار بەکارهێنەر چاویان لێکرد
m13
ماریمار حەزێکی زۆری بۆ جل وبەرگی رەنگاورەنگ هەیە .هەر بۆیە لە حەفتە بەشێک لەم جل و بەرگە کە هاوئاهەنگی لەگەڵ ماکیاژەکەی هەیە بۆ بەکارهێنەران بڵاو دەکاتەوە.
0000000548

6 كانونی یه‌كه‌م، 2016
ئاڤاتار
قەزوان نە تەسبێحی مەلاو قەشەیە، نە مەنجەڵێکی بێ یاپراخ.بەڵکوو شانە هەنگوینی نازپێنەدراوەی کوردەوارییە کە لەسەر گنو لینوکس دەنووسێت. www.Qezwan.ir
34