سیستەمی وەگەرخەر
8, كانونی یهكهم 2016
لاپتۆپێکی هەرزانی گنو لینوکسی بە رووکاری ماک بوک

پین بوک (PineBook) لاپتۆپێکی هەرزان کە لە رێکخەرێکی۶۴ بیتی بە ۴ ناوەرۆک یان کۆڕ لە جۆری Allwinner ، سوود وەردەگرێت.بە دوو قەبارە وشێندراوە کە هەر دوو قەبارەکەی لە ڕامێکی ۲ گیگ و ۱۶ گیگ بیرگەی ناوخۆیی لە جۆریeMMC کەڵک وەردەگرن.دەرگا یان پۆرتی جیاوازی هەیە .خاڵە گرینگەکەی ئەوەیە لە هەر جۆر دابەشکراوەیێکی گنو لینوکس پاڵپشتی دەکات تەنانەت دەتوانی ئەندرۆیدی لەسەر وەگڕبخەی.ئەم لاپتۆپە لە شێوازی ماک بوک ئایر وشێندراوە گەر بە نیازی سەرفی پارەیێکی زۆر نیت و کاری زانکۆ و ڕۆژانەت بە سیستەمێکی هەرزان بەرێوە دەبەی ئەم لاپتۆپە هەڵبژاردەیێکی باشە.رێکخەرەکەی وەکPine64 لە جۆری ARMـە.ئەم لاپتۆپە لە ۱۴ ئینچ ڕوونما ،۱.۲ کیلۆ گرام کێش و ۰.۴۷ ملیمەتر ئەستووری پێکهاتووە.
دەتوانی بۆ پرۆژەکانی ئینتەرنێتی هۆشمەندیش(IOT) سوودی لێ ببینیت.
تایبەتمەندی |
شرۆڤە |
ڕێکخەر |
Allwinner A64 Quad-Core Cortex-A53 64-bit @ 1.2 GHz |
رێکخەری گرافیک |
(Mali-400MP2 (Display: 1280 x 720 |
ڕام |
2GB LPDDR3 |
بیرگەی ناوخۆیی |
(16GB eMMC 5.0 (expandable up to 256GB via microSD |
دەرگاکان |
2x USB 2.0, 1x MicroSD, 1x 3.5mm Jack, 1x Mini HDMI |
پەیوەندییەکان |
WiFi 802.11 b/g/n, Bluetooth 4.0 |
باتری |
10,000 mAh Lithium Polymer |
کامێرا |
1.2MP Font, Built-in Mic |
نرخی پین بوک بریتییە لە:
جۆری ۱۱ ئینچ ۸۹ دولار و جۆری ۱۴ ئینچ ۹۹ دولارە.هەر دوو ئەم جۆرانە لە رەقەکالایێک هاوشێوە سوود وەر دەگرن.
سەرچاوە
قەزوان
قەزوان نە تەسبێحی مەلاو قەشەیە، نە مەنجەڵێکی بێ یاپراخ.بەڵکوو شانە هەنگوینی نازپێنەدراوەی کوردەوارییە کە لەسەر گنو لینوکس دەنووسێت.
www.Qezwan.ir