بابەتی گرینگ 9, كانونی یه‌كه‌م 2016

ببورن هەواداران، یاری Super Mario پێویستی بە هێڵی ئینتەرنێتە

super-mario-run-desktop-background

یاری سوپەر ماریۆ کە لە کۆنگرەیەکی تایبەتی کۆمپانیای ئەپڵ نیشاندرا، یاریەکی تایبەتە و مەودایەکی دوورودرێژ لەخۆ دەگرێت و یاریکەر دەتوانێت گەشت بە نێو نەخشەکەدا بکات و پارە کۆبکاتەوە، جگە لەمەش یارییەکە دۆخی یاری دوو کەسی لەخۆدەگرێت کە ڕێگە بە دوو کەس دەدات لەگەڵ یەکتر یاری بکەن و کێبڕکێ بکەن، شایەنی باسە یارییەکە لە ماوەی داهاتوودا لە کۆگای App Store بەردەست دەبێت.

گەشەپێدەری یاریەکە میامۆتۆ لە لێدوانێکیدا، ئەوەی ئاشکرا کردووە کە یاریەکە بە هێڵی ئینتەرنێت کار دەکات و بۆ یاریکردنی، پێویستە مۆبایلەکەت پەیوەست بووبێت بە هێڵی ئینتەرنێتی وایفایەوە.
میامۆتۆ ئەوەشی وت، کە یاریەکە بە شێوەیەکی بایەخدار و گرنگ لە دەستپێکردنیدا دەڕوانن، وە ئەوانەش دڵنیا دەکەینەوە کە دەیانەوێت یاریەکە داوا بکەن، ئەوا دڵنیاییان دەدەینێ کە یاریەکە بە ئاسایشە.
مەبەست لە هێڵی ئینتەرنێتی یاریەکە ئەوەیە کە یاریکەر دەتوانێت لەگەڵ بەرامبەرێکی تر بە یەکەوە یاری بکەن، ئەمەش لە لایەن میامۆتۆوە ڕاگەیاندراوە.

یاریەکە لە ۱٥ی ئەم مانگەدا لە کۆگای ئەپ ستۆر بەردەستدەبێت و چاوەڕوان دەکرێت هەوادارێکی زۆر ڕوو لە داگرتنی یاریەکە بکەن.

تاگەکان ئەپستۆر Super mario
بۆچونی تۆ