10
بابەتی گرینگ 11, كانونی یه‌كه‌م 2016

(پیو دى پاى) بەڵێنەکەى بردە سەر، بەڵام بەشێوەیەکى جیاواز!

pewdiepie-diyari

(پیو دى پاى – PewDiePie) ئەم ناوەیە کە بێگومان ئەگەر هەموو بەکاربەرێکى ئینتەرنێت نەزانێت چییە ئەوا زۆرینەمان دەزانین و بەم ناوە ئاشناین بەهۆى ئەوەى ناوى گەورەترین کەناڵى پێگەى (یوتیوب)ە تاوەکو ئێستا، لەماوەى ڕابردوودا بەڵێنێکى خاوەنى ئەم کەناڵە تەواوى پێگە تەکنەلۆژیەکانى تەنى بوو بەوەى کە بەڵێنى دابوو لە کاتێکدا ئەگەر ژمارەى بەژداربوان (سەبسکرایب)ى کەناڵەکەى بگات بە ٥٠ ملیۆن ئەوا کەناڵەکەى دەسڕێتەوە!

هەفتەیەک بەر لە ئێستاو ٢ى ئەم مانگە (پیو دى پاى – PewDiePie) کە ناوى خوازراوى (فلێکس ئارڤێد ئۆلف)ـە و بەم ناوەوە ناسراوە لە ڤیدیۆیەکدا بەڵێنى بە تەماشاکەران و بینەرانی دا کەوا ئەگەر کەناڵەکەى ببێت بە ٥٠ ملیۆن بەژداربوو (سەبسکرایبەر) ئەوا دەیسڕێتەوە و بەتەواوى دایدەخات، گەنجە سویدییەکە دوێنێ بەڵێنە گەورەکەى بردە سەر بەڵام چۆن بردنە سەرێک!!

دواى ئەوەى دوێنێ ژمارەى بەژداربووانى کەناڵەکەى ٥٠ ملیۆنى تێپەر کرد، ئارڤێدى ٢٧ ساڵ بەڵێنەکەى بردە سەر و کەناڵەکەى لە بنەچەوە سڕییەوە، بەڵام کامە کەناڵ؟! بێگومان کەناڵە سەرەکیەکەى نا بەڵکو کەناڵى دووەم و کەناڵە لاوەکیەکەى سڕیەوە کە لە مانگى ١٠ى ئەمساڵدا دروستى کردبوو! پرسیار لێرەدا ئەوەیە کەوا پیو دى پاى بۆ کارێکى لەم شێوەیەى کرد؟!

پیو دى پاى بەم کارەى چاوى چەندان پێگە و میدیاى بەلاى خۆیەوە ڕاکێشا بەوەى بەڵێنەکەى بکەن بەهەواڵ و چەندان کەسى تر بیناسن بەهۆى ئەم هەواڵانەوە، ئامانجى یەکەمیشى لەمەدا زیادکردنى ژمارەى بەژداربووانى کەناڵەکەى بوو کە بێگومان ئەم ئامانجەیشى هاتە دى و لەماوەى تەنها هەفتەیەکدا لە ٤٩،٤ ملیۆن بەژداربوو گەیشت بە ٥٠،٢ ملیۆن بەژداربوو، کە خۆى لە خۆیدا ئەمە کارێکى زیرەکانە بوو کە کردى بەهۆى ئەوەى هەم بەڵێنەکەى بردە سەر هەمیش ئامانجەکەى خۆى بەدیهێنا!

  • ڤیدیۆى ڕاگەیاندنى بەڵێنەکەى!
[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=6-_4Uoo_7Y4″ width=”460″ height=”300″ class=”https://www.youtube.com/watch?v=nF1Fls5DzFw”]
  • ڤیدیۆى هێنانەجێى بەڵێنەکەى، لە کۆتایی ڤیدیۆکەشدا بەڵێنێکى جیاواز دەدات و دەڵێت: “کەناڵەکەم دەسڕمەوە کاتێک گەشتم بە ١٠٠ ملیۆن بەژداربوو!”
[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=Y39LE5ZoKjw” width=”460″ height=”300″ class=”https://www.youtube.com/watch?v=nF1Fls5DzFw”]

فلێکس ئارڤێد یاخود باشتر وایە بڵێین (پیو دى پاى – PewDiePie) گەنجێکى خوێن گەرمى ٢٧ ساڵى سویدییە و کارەکەى بریتیە لە دەرکردنى ڤڵۆگ و قسەکردن (کۆمێنتارى) دەربارەى شتەکان بەشێوەیەکى کۆمێدى و هەزەلى، لەساڵى ٢٠١٠ەوە تێکەڵ بە پێگەى یوتیوب بووە و هەژمارێکى دروستکردووە و لەوساوە تاوەکو ئێستا بەردەوامە و ڕۆژ دواى ڕۆژ ژمارەى پێوانەیی نوێ دەشکێنێت، لە ئێستادا خاوەنى ٥٠،٣ ملیۆن بەژداربوو (سەبسکرایبەر)ە لە کەناڵەکەى و گشت ڤیدیۆکانى زیاتر لە ١٣،٨ بلیۆن(ملیار) جار سەیر کراون.

بۆچونی تۆ