هەواڵ 22, حوزه‌یران 2012

دوایین سه‌ردێڕی هه‌واڵی ته‌كنه‌لۆژی بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بخوێنه‌وه‌..

به‌ڕێزان سڵاو، فه‌رموون به‌یه‌كه‌وه‌ دواین گۆڕانكارییه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بزانین..

1- مایكرۆسۆفت تابلێتی Surface و ویندۆز فۆن 8ی ڕاگه‌یاند.
2- ئۆپێرا سۆفت وه‌یر دواین وه‌شانی له‌ وێبگه‌ڕی ئۆپێرا وه‌شاند وئه‌م وه‌شانه‌ش وه‌شانی 12یه‌.
3- فه‌یسبووك چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی كردووه‌ له‌وانه‌ ده‌ستكاری كردنی كۆمێنت و خه‌نده‌كان بۆ به‌شی چات و گۆڕینی ده‌ركه‌وتنی پرۆفایل وپه‌ڕه‌كان له‌ سه‌ر News feed.
4-گۆگڵ لیستی ڤیدیۆكان بۆ گۆگڵ پڵه‌س زیاد ده‌كات.
5- ئێستا به‌رنامه‌ی FlipBoard بۆ ئه‌ندرۆیدیش له‌ گۆگڵ پله‌ی ئاماده‌یه‌ بۆ داونلۆد .
6-Twitter په‌ڕێكی تایبه‌ت به‌ خولی ئه‌وروپی ده‌كاته‌وه‌.
7- ئه‌پڵ پشتگیری ئه‌پستۆری بۆ 32 وڵاتی تر زیاد كرد.
8- ئێستا ئه‌پی تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی Mp3quran له‌ ئه‌پستۆر وگۆگڵ پله‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت وده‌توانی ڕاسته‌وخۆ له‌ مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ره‌كه‌ بكه‌یت.

هه‌موو كۆتایی هه‌فته‌یه‌ك دواین سه‌ردێڕی هه‌واڵی ته‌كنه‌لۆژی لێره‌ بخوێنه‌وه‌..

بۆچونی تۆ