ئەندرۆید 13, كانونی یه‌كه‌م 2016

کۆمپانیای گوگڵ تەختەکلیلی GBoardـی بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید ڕاگەیاند

چەند مانگێک پێش ئێستا کۆمپانیای گوگڵ تەختەکلیلی Gboardـی بە شێوەی تایبەت بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئا ئۆ ئێسی کۆمپانیای ئەپڵ ڕاگەیاند کە هاوشێوەی تەختە کلیلی  Google Keyboard بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، لە کۆتاییدا کۆمپانیای گوگڵ بڕیاری دا هەمان تەختەکلیل بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆیدیش ڕابگەیەنێت.

تەختەکلیلی Gboard نوێکراوەتەوە لەسەر شێوازی هەمان تەختەکلیل کە لە وەشانی ئەندرۆیدی ٦.٠ بەرە و سەروو بەردەستە بۆ بەکارهێنەران، کە بەکارهێنەر دەتوانێت لە نێو تەختەکلیلەکە کرداری گەڕان ئەنجام بدات لە ڕێگەی زیاد کردنی وشەی G بۆ تەختەکلیلەکە بۆ گەیشتن بە گەڕانی ڕاستەوخۆ و هاوبەشی پێ کردنی ئەنجامەکان.

ئەم تەختەکلیلە خاوەنی چەندین تایبەتمەندی ناوازەیە وەک زیاد کردنی ٣ زمان بۆ تەختەکلیلەکە بە بێ ئەوەی پێویستت بە کرداری گۆڕینی زمانەکە بێت ” ئەم تەختەکلیلە لە ئێستادا پشتگیری لە زمانی عەرەبی ناکات ” لەگەڵ زیاد کردنی دوگمەی تایبەت بە گەڕان بۆ وێنەی جوڵاو GIF و گەڕان بۆ هێماکانی دەربڕین، وە زیاد کردنی ستونێکی تایبەت بە ژمارەکان و شێوەی Glide typing بۆ نوسین لە ڕێگەی وێنە لەگەڵ کارا کردنی بارودۆخی نووسین بە یەک دەست.

بۆچونی تۆ