ئەپ و نەرمەکاڵا
13, كانونی یهكهم 2016
باشترین ئەپڵیکەیشن بۆ تۆمارکردنی پەیوەندییەکان بۆ سیستەمی ئەندرۆید
بێگومان لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا هەر یەکێک لە ئێمە یەکێکە لە بەکاربەری مۆبایلە هۆشمەندەکانی وەک مۆبایلەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ، سۆنی، ئێل جی، هواوەی، …هتد و ئەمە جگە لە موبایلە هۆشمەندەکانی تر کە بەسیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید کار دەکەن. بۆیە ئەمجارە یەکێک لەو ئەپڵیکەیشنەم بۆ ئامادەکردوون کە لە كاتی وەڵام دانەوەی تەلەفون هەموو گفتوگۆكانت بۆ تۆمار دەكات.
زۆرێک لە ئێمە بەکاربەری سیستەمی ئەندرۆیدین و ئارەزووی ئەوە دەکەین کە ئەپێکمان هەبێت بۆ تۆمارکردنی ئەو پەیوەندیانەی رۆژانە بۆمان دێت تا لە كاتی وەڵام دانەوەی تەلەفۆن هەموو گفتوگۆكانمان بۆ تۆماربکات،کە زۆربەی بەکاربەرانی مۆبایلە هۆشمەندەکان بەتایبەتی ئەوانەی کە بەکاربەری سیستەمی ئەندرۆیدن ئەو هەلەیان بۆ ڕەخساوە و دەتوانن ئەپی لەو شێوەیە لەسەر سیستەمی ناوبراو دابەزێنن.
ئەمە لەکاتێکدایە بەکاربەرانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس یش ئەو داخوازیەیان هەیە کە ئەپڵیکەیشنک بتوانێت ئەو داخوازیەی ئەوان هەیانە بۆیان جێ بەجێ بکات بەڵام بەداخەوە کە بەکاربەرانی ئای ئۆ ئێس بێ بەش دەبن لەم ئەپڵیکەیشنانە چونکە تاوەکو ئێستا لە کۆگای ئەپستۆری ئەپڵ ئەپڵیکەیشنێکی بەوشیوەیە نیە تاوەکو بەکاربەرانی سیستەمی ئای ئۆئێس سودی لێوەربگرن بەڵام چەند ئەپێک هەن بۆ ئەنجامدانی تۆماری پەیوەندیەکان ئ لە سیستەمی ئای ئۆ ئێس بەڵام سەرکەوتوونین و بۆ وڵاتی عێراق ناشێن و یاخود بە هێڵی ئینتەرنێت کاردەکەن بەڵام ئەوەش هەر بەوە هەژمار دەکرێت کە تاوەکو ئێستا هیچ ئەپێک نیە بۆ تۆماری پەیوەندیەکان بۆیە پرسیار زۆر دروست بێت لامان ئاخۆ کۆمپانیای ئەپڵ بۆچی ڕێگە بەو کارە نادات یان بۆچی تاوەکو ئێستا گەشەپێدەران نەیان توانیوە کارێک بکەن بۆ ئەو سیستەمە؟ بە بۆچونی ئێمە لە لایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە رێگری زۆر هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەمە بەڵام ئەگەر بەکاربەران بڵێن تۆماری دەنگی ناکرێت لە سیستەمی ئای ئۆ ئێس لە وەڵامدا نەخێر دەکرێت و ئەویش لە رێگای جەیلبرەیک کردنی ئامێرەکانتان دەتوانیت سود وەرگرن لە چەندین ئەپڵیکەیشن بۆ تۆمارکردنی پەیوەندیەکان.
جێگای ئاماژەیە، لە ئێستادا جەیلبرەیک زۆربەی بەکاربەرانی ئەپڵ لێی بێ بەشن بەهۆی بەرزی وەشانەکانیان.بەڕێزان ئەو ئەپڵیکەیشنەی من ئامادەم کردووە بۆتان، یەکێکە لە باشترین ئەپەکان کە هەموو جۆرە پەیوەندیەک کە بۆت دێت یان تۆ بەڕێی دەکەیت تۆماری دەکات ، پشگیری وەشانی ٦ بۆ سەرەوەش دەکات
کرتە لێرە بکە بۆ دابەزاندنی
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یهكێكم له دامهزرێنهرانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم پهرهسهندی ههردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.